English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریكا هەڕەشەی توند لە رژێمەكەی بەشار ئەسەد دەكات
2018-09-29 [07:44 AM]

ZNA – هەولێر


جیمس جیفری، نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری سووریا، هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی سزای توند و "ستراتیژییه‌تی كه‌نارگیركردن" له‌ دیمه‌شق ده‌كات، ئه‌گه‌ر بێتو له‌مپه‌ر بخاته‌ به‌رده‌م هه‌وڵه‌كانی ئه‌م دواییه‌ بۆ راسته‌ڕێكردنی پرۆسه‌ی سیاسی و كۆتاییهێنان به‌ جه‌نگ.

ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاوی كردەوە لەسەر زاری جیفری كە گوتوویه‌تی: "واشنتۆن له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپا و ئاسیا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كار بۆ سه‌پاندنی سزای نێوده‌وڵه‌تی توند به‌سه‌ر رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د دا ده‌كات، ئه‌گه‌ر هاتوو خۆی له‌ هاوكاریكردن بۆ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور و زه‌مینه‌سازی هه‌ڵبژاردن بدزێته‌وه‌".

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر رژێم له‌مپه‌ر درووست بكات، پێموایه‌ ده‌توانین به‌هه‌مان رێگای پێش ساڵی 2015ـی ئێران و سزای توندی نێوده‌وڵه‌تی سزای بده‌ین".

ئه‌و به‌رپرسه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌ ده‌ڵێت: "ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بڕیاری سزادانیشی ده‌رنه‌كات، له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌ین، یان هاوپه‌یمانه‌ ئاسیاییه‌كانمان و بارودۆخێك بۆ رژێمی سووریا ده‌ڕه‌خسێنین ژیان زۆر خراپتر بێت بۆ ئه‌و رژێمه‌ و رووس و ئێرانییه‌كان كه‌ ئه‌و ئاژاوه‌یان خوڵقاندووه‌ له‌وێ رابكه‌ن".

 





ئەم هەواڵە 5272جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad