English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆمپیۆ بۆ ژماره‌یه‌ك وڵاتانی عه‌ره‌بی: ده‌بێت كاره‌ شه‌ڕانگێزییه‌كانی ئێران بوه‌ستێت
2018-09-29 [11:51 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ژمارەیەک لە وڵاتانی عەرەب گوتی دەبێت کارە شەڕانگێزیـیەکانی ئێران لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕابگیرێن.

هێذەر ناوەرت گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە ڕاگەیاندنێکدا نووسیویەتی ئەمڕۆ هەینی مایک پەمپـێۆ لە نیویۆرک لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی بەحرەین و میسر و کوەیت و عومان و قەتەر و عەرەبستانی سعودیـیە و ئیمارات کۆبووەوە.

وەزیری دەرەوە سوپاسی هاوتا عەرەبەکانی کرد بۆ هاوکاری و هاوهەڵوێستی وڵاتانیان لەگەڵ ئەمەریکادا.

پەمپـێۆ جەختی کردە، شکستهێنان بە داعش و گروپە تێرۆرستیـیەکانی دیکە و بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیری لە سوریا و یەمەن زۆر گرنگه‌.

لای خۆیانەوە وەزیرانی عەرەبیش هەموویان کۆکبوون لەسەر گرنگی بەرەنگاربوونەوەی ئەو هەڕەشانەی ئێران ئاڕاستەی ناوچەکە و ئەمەریکای دەکات.

گوتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوە لە کۆتایی ڕاگەیاندنەکەیدا نووسیویەتی، پەمپـێۆ هیوای خواست ئەم وتووێژانە لە هەفتە و مانگەکانی داهاتوودا به‌رده‌وامی هه‌بێـت.

 

voa





ئەم هەواڵە 5221جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad