English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌نده‌نوسیا... له‌ ئاكامی بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك و سۆنامیه‌كدا 384 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
2018-09-29 [12:29 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

 

به‌پێی هه‌واڵێكی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌نده‌نوسیا، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاژانسی ئافاتی نیشتمانی ئه‌و وڵاته‌ (BNPB)، سوتۆپۆ پوروۆ نوگرۆهۆ، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ژمارەی ئەو کەسانەی لەئەنجامی بوومەلەرزەکەی دوێنێ كه‌ بە گوڕی 7،7 پلە دوورگەی سولاوێسی ئه‌نده‌نوسیا هەژاند و ئەو تسونامییەی کە لە دوای ئەوە درووستبوو گیانیان لەدەستداوە، به‌رز بووه‌وه‌ بۆ 384 کەس.

 

نوگرۆهۆ باسی له‌وه‌ كرد كه‌ به‌هۆی پچڕانی هێڵه‌كانی كاره‌با و ئینته‌رنێت له‌ ناوچه‌كه‌ كێشه‌ په‌یوه‌ندیكردن دروستبووه‌ و، تیمێكی هه‌زار و 400 كه‌سی له‌ ناوچه‌كه‌ به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كاره‌كانی گه‌ڕان و رزگاركردن.

 

ئاماژه‌ به‌وه‌ كرا كه‌ زانیارییه‌كان له‌باره‌ی گیانله‌ده‌ستدان و برینداران ته‌نیا پالوی پایته‌ختی ویلایه‌ته‌كه‌ ده‌گرێته‌وه‌، زانیاری ئه‌وه‌یش خرایه‌ڕوو كه‌ له‌ پالو سه‌دان كه‌س برینداربوون و، هه‌زاران خانووش زیانیان به‌ركه‌وتووه‌ و رووخاون.

 

دوای روودانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ كه‌ له‌ دووریی 27 كیلۆمه‌تر باكووری رۆژهه‌ڵاتی ناوچه‌ی دۆنگالای به‌ قووڵایی 10 كیلۆمه‌تردا هه‌ژاند. شه‌پۆلی تسونامی به‌ به‌رزی سێ مه‌تر دای له‌ شاره‌كانی دۆنگالا و پاولۆ.

 

aa





ئەم هەواڵە 925جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad