ZNA-هەولێر
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان خەڵکی کوردستان بە براوەی هەڵبژاردن ناودەبات و رایدەگەیێنێت، هەموومان پێکەوە دەبێت کار بکەین، بۆ ئەوەی بتوانین ئینشائەڵڵا کوردستان لە قۆناخێکەوە بەرەو قۆناخێکی باشتر ببەین. گوتی، باشترە کورد بە یەک بەربژێرەوە بڕواتە پەرلەمانی عێراق بۆ پۆستی سەرۆککۆماڕ. سەرلەبەیانی ئەمرۆ 30ـی ئەیلول لەدوای دەنگدانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە قوتابخانەی بنەڕەتی دیاربەکر لە کورانی عەنکاوەی هەولێر و لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: "خۆشحاڵم ئەمڕۆ لە پرۆسەیەکی دیموکراسیدا بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەم بەیانییە بەشداربووم، بێگومان دەنگدان مافی هەر کەسێک و هەر تاکێکە لەم وڵاتەدا، من هیوادارم ئەم هەڵبژاردنانە بە ئارامی بە شێوەیەکی ئارام بەڕێوەبچن و، خەڵکی کوردستان بچنە سەر سندووقی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرەکانی خۆیان لە پەرلەمانی کوردستاندا". نێچیرڤان بارزانی داوای لە هەموو هاووڵاتیان، دەزگاکانی ئەمنی و ئاسایش و هێزەکانی دیکە کرد هێمنی بپارێزن، و رایگەیاند: "زۆر گرنگە ئەو پرۆسەیە بە شێوەیەکی هێمنانە بە شێوەیەکی رێکوپێک بەجێ بگات و جێبەجێ ببێت، لەگەڵ ئەوەش هیوادارم ئەنجامی هەڵبژاردنیش بەهەر شێوەیەک بێت، ئەم هەڵبژاردنە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە بۆ دەستنیشانکردنی نوێنەرانی هەرێمی کوردستان، بە هەر جۆرێک بێت لە ئەنجامدا ئەوەی کە براوەیە، خەڵکی کوردستانە، ئەو خەڵکە کە دەیەوێت لە پرۆسەیەکی دیموکراسیدا لەم وڵاتە نوێنەرانی خۆی هەڵبژێرێت، بە تەئکیدیدش هەموومان پێکەوە دەبێت کار بکەین، بۆ ئەوەی بتوانین ئینشائەڵڵا کوردستان لە قۆناخێکەوە بەرەو قۆناخێکی باشتر ببەین". دواتر له پرسیاری میدیاكاران باسى له چۆنیه‌تى هه‌ڵبژاردنى پۆستى سه‌رۆك كۆماری عێراقى كرد و ڕایگه‌یاند: هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆماری عێراق كه پشكى كورده ئێمه وامان پێشنیار كردووه له‌نێو لایه‌نه كوردیه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق هه‌ڵبژێردرێت، یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان به‌رهه‌م سالح یان كاندید كردووه ، ئێمه‌ش وه‌ك پارتى فواد حوسێن مان كاندید كردووه . سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان ڕاشیگه‌یاند: هیوادارین یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان به پێشنیاریه‌كه‌ى ئێمه ڕازی بێت ، با هه‌ڵبژاردنى پۆستى سه‌رۆك كۆمار له‌نێو لایه‌نه كوردیه‌كان هه‌ڵبژێردرێت . نێچیرڤان بارزانى ئاماژەی بەوەش کرد: وه‌ك چۆن لایه‌نه سوننى و شیعه‌كان یه‌ك كاندیدیان هه‌یه بۆ پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و سه‌رۆك وه‌زیران، با ئێمه‌ى كوردیش یه‌ك كاندیدمان هه‌بێت بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆماری عێراق .
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad