ZNA-هەولێر
راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی كوردستان لە یەكێك بنكەكانی دەنگدان لە پیرمام دەنگیدا و راگەیاند، سەركەوتنی ھەڵبژاردن سەركەوتنی ھەموو لایەنەكانە. مەسرور بارزانی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند: "ھیوادارین پرۆسەی ھەڵبژاردن بە پاكی بەڕێوەبچێت، خەڵك بتوانێ ئەو كەسانەی متمانەیان پێیان ھەیە دەنگ بەوانە بدەن، ھیوادارم ئەم ھەڵبژاردنە سەركەوتووبێت، سەركەوتنی ھەڵبژاردن سەركەوتنی ھەموو لایەنەكانە، بێگومان لایەنێك لە لایەنێكی دیكە دەنگ زیاتر دێنێ. گرنگ ئەوەیە پرۆسەكە سەركەوتووبێت، پێویستە ھەموو لایەنەكان سەركەوتنی ھەڵبژاردن بە سەركەوتنی خۆیان بزانن. ھیوادارم پارتی سەركەوتنی گەورە بە دەست بێنێت". مەسرور بارزانی راشیگەیاند: "پارتی باوەڕی بەوە ھەیە لەگەڵ لایەنە ھاوبیرەكانی بتوانێ حكوومەتێكی سەركەوتوو پێكبھێنێ، ئەمەش لەسەر ئەو بنەمایەی كە چۆن بتواندرێت رێككەوتن بكرێت".
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad