English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یان کۆبیش: نەتەوە یەکگرتووەکان لە نزیکەوە چاودێری هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
2018-09-30 [07:58 AM]

ZNA-هەولێر


نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق لە شاری هەولێر رایگەیاند، نەتەوە یەکگرتووەکان لە نزیکەوە چاودێری هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان دەکات.

یان کۆبیش، نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لەگەڵ ستافێک ئەمڕۆ یەکشەممە 30ـی ئه‌یلول بۆ چاودێریی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، سەردانی هەولێری کرد.

یان کۆبیش سەردانی یەکێک لە بنکەکانی دەنگدانی کرد و لە پرێس کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا بۆ میدیاکان، گوتی: هیوادارم سەرکەوتوو بن و خۆشحاڵم کە ڕێژەیەکی زۆر دەنگ دەدەن و بەشداری لە پرۆسەی دەنگداندا دەکەن.

گووتیشی: "خۆشحاڵم بەوەی خەڵکێکی زۆر بەشداری دەکەن و تاکو ئێستا هیچ کێشەیەک نەهاتۆتە پێش و هیوادارین پرۆسەکە سەرکەوتوو بێت".

یان کۆبیش گوتیشی: "چاودێرانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە چەندین شوێنی هەولێر و سلێمانی و دەڤەرەکانی دیکە چاودێریی هەڵبژاردنەکان دەکەن، نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ئاماژەی بەوەشکرد: "بە وردی چاودێریی پرۆسەکە دەکەین و دەمانەوێ زۆرترین زانیاری لەسەر پرۆسەکە وەربگرین و دەبێ خەڵک متمانەی هەبێ کە بچێت دەنگ بدات".

لەبارەی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پرۆسه‌ی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان یان کۆبیش گوتی: "لەگەڵ پارتەکان و نوێنەرانی پارتە سیاسییەکانیش قسەمان کرد و گوتیان تا ئێستا هیچ کێشەیەکمان نەبینیوە.

پرۆسه‌كه‌ له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك میدیا و ئاژانسی جیهان و میدیاكانی كوردستانه‌وه‌ رووماڵ ده‌كرێت و چاودێری نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی و كونسوڵخانه‌ی وڵاتان له‌ هه‌رێمی كوردستان چاودێریی پرۆسه‌كه‌ ده‌كه‌ن.





ئەم هەواڵە 4597جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad