ZNA- ھەولێر
پێش نیوەرۆی ئەمڕۆ یەک شەممە ٣٠ ی ئەیلولی ٢٠١٨ ، لە بنکەیەکی دەنگدان لە سەنتەری قەزای چۆمان، لەکاتی پڕۆسەی دەنگدان، دەنگدەرێک گیانی لەدەستدا.
رائد نەجات ئەحمەد، بەرپرسی بنکەی پۆلیسی چۆمان، ڕایگەیاند لەکاتی پڕۆسەی دەنگدان لە قوتابخانەی باڵەکی کچان لە قەزای چۆمان، دەنگدەرێک بەناوی (خدر ئەحمەد عەبدوڵڵا) تەمەن ٨٦ ساڵ کە دانیشتووی سەنتەری قەزای چۆمانە، دوای ئەوەی دەنگی خۆی دا، جەڵتە لێی دەدات و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی چۆمان، بەداخەوە گیانی لەدەستداوە.
ی.ا
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad