English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كۆمسیۆن: هه‌ر بنكه‌یه‌ك دوای كاتژمێر شه‌ش ده‌نگی لێبدرێت، ده‌نگه‌كانی پوچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه‌
2018-09-30 [11:42 AM]

ZNA - هه‌ولێر


کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، کاتی دەنگدان درێژ ناکرێتەوە و كاتژمێر شه‌شی ئێواره‌ كۆتایی پێدێت، وتیشی، . ئەو وێستگانەی پابەندی بڕیارەکە نەبن دەنگەکانیان پووچەڵ دەکرێتەوە.

لە کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌وانیدا كه‌ کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان ئه‌نجامیاندا، باسیان له‌وه‌ كرد، هیچ گۆڕانکارییەک لە رێوشوێنه‌كانی كۆمسیۆن رووینەداوە و کاتی دەنگدان درێژ ناکرێتەوە.

وتیشی، ئەوەی باس له‌ درێژكردنه‌وه‌ی كاتی ده‌نگدان ده‌كرێت پڕوپاگەندەیە و هیچ راستییه‌كی نییە.

کۆمیسیۆن روونی كرده‌وه‌، بەهیچ شێوەیەک کاتی ده‌نگدان درێژ ناكرێته‌وه‌ و دەنگدان لە کاژێر شه‌ش کۆتایی دێت.

ئاشكراشیان كرد، ئەو وێستگانەی پابەندی بڕیارەکە نەبن دەنگەکانیان پووچەڵ دەکرێتەوە.





ئەم هەواڵە 3445جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad