English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نوێترین پەیامی کۆمسیۆن لەبارەی ھەڵبژاردنەوە 
2018-09-30 [11:50 AM]

ZNA- ھەولێر 


 

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، ھیچ گۆڕانکارییەک لە رێکارەکان رووینەداوە و کاتی دەنگدان درێژ ناکرێتەوە.

لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا بە ئامادەبوونی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێمی کوردستان، رایانگەیاند: "ھیچ گۆڕانکارییەک لە رێکارەکان رووینەداوە و کاتی دەنگدان درێژ ناکرێتەوە و ئەوەی دەگوترێت پڕوپاگەندەیە و ھیچ بنەمایەکی نییە".

لەبارەی درێژکردنەوەی کاتی دەنگدان کە لە کاژێر ١٨:٠٠ تەواو دەبێت، کۆمیسیۆن رایگەیاند: "بەھیچ شێوەیەک کاتەکە درێژ ناکرێتەوە و دەنگدان لە کاژێر ١٨:٠٠ کۆتایی دێت. ئەو وێستگانەی پابەندی بڕیارەکە نەبن دەنگەکانیان پووچەڵ دەکرێتەوە".
چەند رێنمایی و بڕیارێک لە کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن و راپرسی

١. ھیچ گۆڕانکارییەک لە رێکارەکانی کۆمیسیۆن رووینەداوە، کار بە ھیچ پڕو پاگەندەیەک ناکرێت، ھەمووی بۆ سەر لێ تێکدانی دەنگدەرە.

٢. تایبەت بە ناوی ئەو دەنگدەرەی کە لە لیستی تۆماری دەنگدەراندا نییە، بەھیچ شێوەیەک ناوەکەی زیاد ناکرێت.

٣. تایبەت بە بەڵگەنامەکان، کە بریتین لە پاسپۆرت، کارتی نیشتمانی، رەگەزنامەی عێراقی+ تەسکەرە، کار بە فۆتۆکۆپی ناکرێت، دەبێت نوسخەی ئەسڵ بێت.

٤. پابەندکردنی کارمەندانی کۆمیسیۆن بە جێبەجێکردنی تەواوی رێکارەکانی کۆمیسیۆن، ھەر کارمەندێک رێکارەکان وەکو خۆی جێبەجێ نەکات لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.

٥. بانگەشە بە ھەموو شێوەیەک قەدەخەیە لە نزیکی بنکەکانی دەنگدان.

٦. کەسی رێگە پێنەدراوی بابەتی وەکو موختار و ئاسایش قەدەخەیە لەناو بنکەکانی دەنگدان وجودیان ھەبێت، بە بڕیاری دووەمی دوێنێ شەو کە ئەنجوومەنی کۆمیسیاران دەریکردووە وجودی ئەو نەوعە کەسانە دەنگی ئەو بنکەیە پووچەڵ دەکرێتەوە.

٧. بەھیچ شێوەیەک کاتی دەنگدان درێژ ناکرێتەوە، کاژێر ٦ی ئێوارە کاتی دەنگدان تەواو دەبێت، ئەو بنکەیەی پابەند نەبێت بە داخستنی بنکەی دەنگدان، دەنگی ئەو بنکەیە پووچەڵ دەکرێتەوە.

٨. مافی ھەموو نوێنەری کیانە سیاسییەکانە فۆرمی ژمارە ٥١ و ٥٣ وەربگرن، لە حاڵەتی نا چوونیەتی لەگەڵ ئەو وێنەیەی ئێمە لە کۆمیسیۆن لە ماڵپەڕەکەی خۆمان بڵاوی دەکەینەوە و بە زووترین کات ئاگادارمان بکەنەوە.

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 4657جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad