English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جەلال قادر: لە سلێمانی ھێزە ئەمنیەکان فشار لە کارمەندانی کۆمسیۆن دەکەن کە رێگابدەن بە یەکێک لە بەلگەنامەکان دەنگبدەن
2018-09-30 [11:58 AM]

ZNA-ھەولێر


ئەندامێکی دەزگایی ھەلبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگایی سلێمانی رایگەیاند، کێشە بوو دەنگدەران لە پارێزگایی سلێمانی دروست دەبێت بە ھۆی نەگەرانەوەی ناویان، لە زۆرێک لە بنکەکانی دەنگدان فشارێکی زۆر دروست کراوە دەیانەوێت ئەو رێنمایەی کۆمسیۆن کە دەلێت دەبێت دەنگدەر ھەلگری ناسنامە و رەگەز نامەوە بێت لە یەک کاتدا بۆ ئەوەی دەنگبدات، ئەوان دەیانەوێت بە رێنمایەی کۆن دەنگ بدەن.

 

جەلال قادر ئەحمەد، ئەندامی دەزگایی ھەلبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگایی سلێمانی، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: کێشە بوو دەنگدەران لە پارێزگایی سلێمانی دروست دەبێت بە ھۆی نەگەرانەوەی ناویان، لە تۆماری کۆنێکت ناوییان ھەیە و لە تۆماری دەنگدانی لە کۆمسیۆنیش ناوی نیە، ئەوانەی کە کاری گواستنەوە یا خود پرکردنەوەیان کردووە لە مەرحەلەی یەکەم لە تۆماری دەنگدەران وەک خۆی جێبەجێ نەکراوە لە ھەموو شوێنێک، ھەندێک کێشەی لە موالیدی دەنگدەرانیش دا دروست بووە کە رێگری دەکەن کە دەنگ بدەن.

 

ئەندامی دەزگایی ھەلبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگایی سلێمانی گووتی: لە سنووری پارێزگایی سلێمانی دا لە زۆرێک لە بنکەکانی دەنگدان فشارێکی زۆر دروست کراوە دەیانەوێت ئەو رێنمایەی کۆمسیۆن کە دەلێت دەبێت دەنگدەر ھەلگری ناسنامە و رەگەز نامەوە بێت لە یەک کاتدا بۆ ئەوەی دەنگبدات، ئەوان دەیانەوێت بە رێنمایەی کۆن دەنگ بدەن، چونەتە سەر بەشێک لە بنکەکانی دەنگدان و فشاریان لە کارمەندانی کۆمسیۆن کردووە تەھدیدکراون لە ھەندێک بنکەی دەنگدان پرۆسەیەکی نۆرمال بەرێوەناچێت.

 

جەلال قادر ئەحمەد گووتیشی: تا ئێستا رێژەی بەشداری کردنی ھاولاتیان لە پرۆسەی ھەلبژاردن لە پارێزگایی سلێمانی لای ئێمە نیە ھەر ئەوەیە کە کۆمسیۆن بلاوی کردۆتەوە تا کاتژمێر ١٢ی نیوەرۆ، رێگری کردن لە دەنگدەران نیە وەک ئەوەی کە فۆرمیان پێنەدەن و نەھێلن دەنگبدەن، وەک باسم کرد فشار لە سەر بنکەکان دروست کراوە، راستی ھێزە ئەمنیەکان بانگەشەی ھەلبژاردن ھێشتا بەردەوامە و ھێزە ئەمنیەکان فشار لە کارمەندانی کۆمسیۆن دەکەن کە رێگابدەن بە یەکێک لە بەلگەنامەکان دەنگبدەن، لە ھەندێک شوێن کارمەندیان گرتووە کە کارمەندی کۆمسیۆن رێگری کردووە،  ئەم حالەتانە ھەیە و بەشێکمان کردوونەتە سکالا و بەشێکیشیان فۆرمی سکالایان پێنەدراوە بریار وایە زیاتر لە نوسینگەی پارێزگار فۆرمی سکالا وەربگرین و سکالا تۆمار بکەین.

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 4717جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad