English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژمارەی قوربانیانی سۆنامی و بوومەرلەزەی ئەندۆنۆزیا لەبەرزبووەنەوە دایە
2018-09-30 [01:30 AM]

​ZNA - هەولێر


بە پێی دوایین هەواڵەکان لانیکەم ٨٣٢  کەس بەهۆی سۆنامی و بوومەلەرزەی رۆژی هەینی لە ئیندۆنێزیاوە گیانیان لە دەست داوە و بە سەدان کەسی دیکە بریندار بوونە.

هەروها ژمارەیەکی زۆریش بە هۆی ئەم کارەساتەوە بێسەروشوێنن.

کارەساتە سروشتییەکە زیاتر کاریگەریی لەسەر شاری پۆلا هەبووە و تەرمی قوربانیان بە کۆمەڵ لەسەر شەقامەکانی ئەم شارەی کەنار دەریاردا  دەبینرێن.

 سۆنامییەکە کە سێ مەتر بەرز بوو،  دوای بوومەلەرزەیەک بە هێزی حەوت پۆینت پێنج رێختەر روویدا.

ئیندۆنێزیا لە ناوچەیەک کە بە  بازنەی ئاگر ناسراوە، هەڵکەوتووە و بەردەوام رووبەڕووی کارەساتی سروشتیی وێرانکەری وەک تەقینەوەی گڕکان و بوومەلەرزە و سۆنامی دەبێتەوە.

 





ئەم هەواڵە 5722جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad