ZNA - هەولێر
ریفراندۆمێک بۆ گۆڕینی ناوی مەسەدۆنیا لەم وڵاتە بەڕێوە دەچێت.
لەم ریفراندۆمەدا هاووڵاتیان بە بەڵێ یان نەخێر دەنگ بە گۆڕینی ناوی مەسەدۆنیا بۆ مەسەدۆنیای باکوور دەدەن.
لەسەر ناوی مەسەدۆنیا کە هەم ناوی پارێزگایەکی یۆنان و هەم ناوی وڵاتێکی دراوسێی یۆنانە، چەندین ساڵە ناکۆکی لەنێوان مەسەدۆنیا و یۆنان هەیە. دواجار هەر دوو وڵات رێککەوتن لەسەر گۆڕینی ناوی وڵاتی مەسەدۆنیا بۆ مەسەدۆنیای باکوور.
بەشێک لە هاووڵاتیانی هەر دوو وڵات بە توندی دژایەتیی رێکەوتنی نێوان هەر دوو وڵات دەکەن و بە سازشێکی گەورە ناوی دەبەن. ئەگەر هاووڵاتیان پشتگیریی تەواو لەم ریفراندۆمە بکەن، ئەوا یۆنان ئیدی رێگری لە ئەندامبوونی مەسەدۆنیا لە یەکێتی ئەوروپا ناکات.
ئەم هەواڵە 5641جار خوێندراوەتەوە |