English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روسيا ده‌توانێت له‌ سوریاوه‌ چاودێری فرۆكه‌كانی سعودیه‌ و ئیسرائیل و ئه‌وروپی بكات
2018-09-30 [02:18 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئاژانسی نیوزویك باسی له‌وه‌ كرد، مۆسكۆ توانای هه‌یه‌ چاودێری فرۆكه‌كان نه‌وه‌ك ته‌نها له‌سه‌ر خاكی ئیسرائیل به‌ڵكو ده‌توانێت چاودێری فرۆكه‌كانی ئه‌وروپاش پێش ئه‌وه‌ی هه‌ڵبستێت، بكات.

جێگری یه‌كه‌می ته‌كنه‌لۆ         ژیای رادیۆی ئه‌له‌كترۆنی ڤلادیمێر میخه‌ییف بۆ ئه‌و ئاژانسه‌ وتی، له‌ماوه‌ی داهاتوو چه‌ند سیسته‌مێكی پێشكه‌وتوو بۆ سوریا ره‌وان ده‌كه‌ین كه‌ توانای هه‌یه‌ به‌رپه‌رچی چه‌كی زۆر پێشكه‌وتوو و مووشه‌كی ئاراسته‌كراو بده‌نه‌وه‌ هه‌روه‌ها سیسته‌می په‌كخستنی كارپێكردنی فرۆكه‌وانی و كه‌شتی بنێرن.

میخه‌یف وتیشی، ئێمه‌ زانیاریمان هه‌یه‌ نه‌وه‌ك ته‌نها كه‌سێك فرۆكه‌ی له‌ ناوچه‌كه‌ هه‌ڵساندوه‌، به‌ڵكو ده‌زانین فرۆكه‌ هه‌یه‌ ده‌یه‌وێ بفڕێـت له‌ فرۆكه‌خانه‌كانی ئیسرائیل و سعودیه‌ و ئه‌وروپا.

نوێنه‌ری كۆمپانیایه‌كی روسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، مۆسكۆ به‌رگری خۆی به‌ سیسته‌می په‌رده‌ی دووكه‌ڵی به‌هێز ده‌كات كه‌ وا ده‌كات فرۆكه‌كان خۆیان ون بكه‌ن و مووشه‌كه‌كان نه‌یان بینن.

روسیا دوای كاره‌ساتی ئیل 20 سیسته‌می به‌رگری خۆی له‌ سوریا به‌هێز ده‌كات، كه‌ به‌هۆی هێرشه‌كانی فرۆكه‌ی ئیسرائیلی و بێزاركردنی له‌سه‌ر خاكی سوریا خرایه‌ خواره‌وه‌.

بڕیاره‌ مۆسكۆ سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی ئێس 300 ره‌وانه‌ی سوریا بكات بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له‌ هێرشی ئیسرائیل بۆ سوریا بكات.





ئەم هەواڵە 628جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad