English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وتەبێژی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان:  نە پێش روداوەکان دەکەوین و نە تۆمەتی پێش وەختەش دەبەشینەوە
2018-09-30 [06:22 AM]

ZNA- ھەولێر 


مەحمود محەمەد وتەبێژی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە راگەیندراوێکدا ئاماژە بەوە دەدات ، سکاڵاکانمان لەسەر کۆی ئەو خروقات وسەرپێچیانەی لە ھەندێ شوێن روویاندا بە رێگەی ئوسوڵی خۆیدا تۆمار کردووە و بە دوایدا دەچین و لەوەشدا نە پێش روداوەکان دەکەوین و نە تۆمەتی پێش وەختەش دەبەشینەوە.


ئەمەش دەقی راگەیندراوەکەی  مەحمود محەمەد وتەبێژی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانە.. 

ئەمڕۆ خۆشبەختانە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە ھیممەتی دڵسۆزان لە کەشێکی ئارام و ئازاد و ئاشتییانەدا بەڕێوەچوو، سەرباری کەم و کورتی و تێبینی کە لە ھەر پرۆسەیەکی لەو جۆرەدا روودەدەن، گەلی کوردستان ئەم تەجرەبەیەشی سەرکەوتوانە تێپەڕاند.


ئێمە لە کاتێکدا سوپاسی ماندوویی و ھەوڵەکانی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن و راپرسی کوردستان و رۆڵی بەرچاوی ھەموو لایەنە پەیوەنددارەکان و بەشداریی ھاووڵاتیان و بە تایبەت جەماوەری وەفاداری پارتیمان دەکەین، ھەر لە سۆنگەی پابەندیی تەواومان بە رێنوماییەکانی کۆمسیۆن، رایدەگەیەنین کە سکاڵاکانمان لەسەر کۆی ئەو خروقات وسەرپێچیانەی لە ھەندێ شوێن روویاندا بە رێگەی ئوسوڵی خۆیدا تۆمار کردووە و بە دوایدا دەچین و لەوەشدا نە پێش روداوەکان دەکەوین و نە تۆمەتی پێش وەختەش دەبەشینەوە.
بۆیە ئەوەی جێی سەرسوڕمان و ھەڵوەستەی ئێمەیە، لێدوانی ھیستریایی و ناوەخت و نامەسئولانەی وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی بوو، کە زۆر شپرزانە و بەرلەوەی ھیچ ئەنجامێکی سەرەتاییش بەدەرکەوتبێ، کەوتە ھەڵوێست وەرگرتن و سەنگەرگرتن لە کۆی پرۆسەکە و تۆمەتبارکردنی بێ بنەما و شەڕفرۆشتن بە پرۆسەکە لە ھەردوو پارێزگای ھەولێر و دھۆک.
ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان، لە کاتێکدا سەرلەبەری ئەو تۆمەتانە و شێوازی رقاوی و ھەڵەشانەی ووتەبێژەکەی یەکێتی کە لە نێوخۆی حزبەکەی خۆشیدا زۆر بڕی نەکرد و بۆی راستکرایەوە، رەت دەکەینەوە، ھیوادارین ئەو شڵەژان و توڕەییە، کاردانەوە نەبێت بەرامبەر رێکارە توند و رێنوماییە ووردەکانی کۆمسیۆن کە مەجالی تەزویر و ساختەکاریی فراوان و مونەزەمی بەتەسککردەوە، یاخود ھەوڵێک نەبێ بۆ شاردنەوە و پەردەپۆشی خروقات و سەرپێچییەکان لە رێی تۆمەتبارکردنی خەڵکی دیکەوە .
مەحمود محەمەد
وتەبێژی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان
٣٠/٩/٢٠١٨





ئەم هەواڵە 6583جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad