English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هۆکار و چارەسەری ئازاری قورگ لە بەیانیاندا
2018-10-01 [09:14 AM]

هەولێر _ ZNA


 

لەگەڵ گۆڕینی کەشوهەوادا بەشێکی زۆری خەڵک دووچاری ئازاری قورگ دەبنەوە بەتایبەت لە بەیانیاندا.

ماڵپەڕی "healthline" لە بابەتێکدا باس لە هۆکار و چارەسەرەکانی کردووە.

ئازاری قورگ لە بەیانیاندا بە شێوەیەکی گشتی لەکاتی گۆڕینی کەشوهەوا و سەرمابووندا ڕوودەدات، ئەمەش بەهۆی وشکبوونەوەی قورگ و برینداربوونیەتی.

یەکێکی دیکە لە هۆکارەکان وشکبوونەوەی قورگە بەهۆی نەخواردنەوەی شلەمەنییەکان، کە لە هەمانکاتدا دەبێتە وشکبوونەوەی دەم و تینویتی، بۆ نەهێشتنی ئەم گرفتە باشترە لە ڕۆژێکدا بە تایبەت لەکاتی گۆڕانی کەشوهەوادا نزیکەی ١٥ کوپ ئاو بخورێتەوە.

هەڵامەت و هەستاری هۆکارن بۆ ئازاری قورگ ئەمەش بەهۆی ژینگە و تۆز و هەواوە ڕوودەدات، باشترە ئەو کەسانە لەم وەرزەدا زیاتر ئاگاداری بارودۆخی خۆیان بن.

لەم وەرزەدا نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان خێراتر دەگوازرێنەوە، کە دەبنە هۆی ئازار لە هەموو جەستە و قورگ بە تایبەتی هەروەها سەرئێشە و بێهێزی، باشترە لەسەرەتای هەستکردن بە نیشانەکاندا چارەسەر وەربگیرێت.

لەم بارودۆخەدا خواردنی هەنگوین و لیمۆ و ئاوی گەرم سوودێکی زۆری هەیە.





ئەم هەواڵە 8476جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad