English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زێدان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی له‌گه‌ڵ مۆرینیۆ ئه‌نجامدا
2018-10-01 [06:58 AM]

ZNA- ھەولێر



زێنەدین زێدانی راھێنەری پێشووی یانەی ریاڵ مەدرید پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ خۆسێ مۆرینیۆ، راھێنەری مانچستەر یونایتد ئەنجامداوە.

رۆژنامەی زە سەنی ئینگلیزی بڵاوی کردۆتەوە، زێدان پەیوەندی بە خۆسێ مۆرینیۆی راھێنەری یانەی مانچستەر یونایتدەوە کردووەو پێی راگەیاندووە کە من بە شوێنی ئەوە ناگەرێم و دژی تۆ ھەوڵ نادەم تا پۆستی مەشق و راھێنانی یانەی مانچستەریونایتد وەربگرم.

رۆژنامەکە دەڵێت، زێدان ویستوویەتی مۆرینیۆ ئارامبکاتەوە و دووپاتیکردووەتەوە و ھیچ رێککەوتنێکی لەگەڵ دەستەی کارگێری یانەکە نەکردووە.

ھەروەھا لە لایێکی ترەوە رۆژنامەی (بی بی سی) بڵاوی کردەوە کە مۆرینیۆ ھەست بەوە دەکات بەرپرسانی یانەی مانچستەر یونایتد پەیوەندیان بە زیدانی فەرەنسی و راھێنەری پێشووی یانەی ریاڵ مەدریدەوە کردووە تا پۆستی مەشق و راھێنانی یانەکە وەربگرێت.

ئەم ھەواڵانە دوای ئەوە بڵاوکراەوە کە زێدان پێش چەند رۆژێک رایگەیاند دەمەوێت بە خێرایی بگەڕێمەوە بۆ کاری راھێنەرایەتی و مەشق وراھێنان بە یانەیەکی گەورە بدەمەوە، ھەروەھا لە لایێکی تر ئەنجامە خراپەکانی مۆرینۆ لەگەڵ یانەکەدا دێت.


سیروان مزووری 
 





ئەم هەواڵە 5449جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad