English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمڕۆ سەرۆك كۆمارێكی نوێ بۆ عێراق هەڵدەبژێردرێت
2018-10-01 [07:22 AM]

ZNA - هەولێر


بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ كاتژمێر 8:00 ئێواره‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ دانیشتنێكدا سه‌رۆك كۆماری عێراق بۆ 4 ساڵی داهاتوو ده‌ستنیشان بكات، په‌رله‌مانتارانی عێراقیش ناچارن له‌ نێوان 7 كاندیدی كورددا كه‌سێكیان هه‌ڵبژێرن.

ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رۆژی 2/10/2018 وه‌ك دوایین واده‌ بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار دیاریكرد.

پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق وه‌ك ئه‌وه‌ی پاش ساڵی 2003 لایه‌نه‌كان له‌سه‌ری رێككه‌وتوون، كراوه‌ته‌ پشكی كورد و سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ سوننه‌كان و سه‌رۆك وه‌زیرانی فره‌ ده‌سه‌ڵاتی عێراقیش پشكی شیعه‌كانه‌.

دوای 15 ساڵ ئێستا لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان هێشتا له‌سه‌ر كاندیدێكی یه‌كگرتوو بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌ رێكنه‌كه‌وتوون، چونكه‌ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بۆ ناو حزبه‌كه‌، تاك لایه‌نه‌ و بێ پرس و راوێژ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ كە پارتی دیموركاتی كوردستان‌ پۆسته‌كه‌ به‌ ئیستیحقاقی خۆی ده‌زانێت، بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار كاندیدیكرد. له‌ چه‌ند راگه‌یێنراوێكدا ئاماژه‌ی پێكردووه‌.

مه‌سعوود بارزانی، دوای بینینی به‌رهه‌م ساڵح له‌ په‌یامێكدا له‌سه‌ر پۆسته‌كه‌ و پاش ده‌ستنیشانكردنی دكتۆر فۆئاد حسێن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار رایگه‌یاند: "با كوتله‌ كوردستانییه‌كان كاندیدێك له‌ نێوان خۆیاندا یه‌كلایی بكه‌نه‌وه‌" وه‌ك ئه‌وه‌ی چوار ساڵ پێش ئێستا كردیان.

ئێواره‌ی دوێنێش هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌ نامه‌یه‌كدا بۆچوونی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ راگه‌یاند و به‌ هه‌مانشێوه‌ی بارزانی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دابوو كاندیدی كورد له‌نێوان په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌كان یه‌كلایی بكرێته‌وه‌ و پاشان ببرێته‌ ناو كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بده‌ن".

هه‌ر دوێنێ شاندێكی باڵای یه‌كێتی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ گه‌یشتنه‌ به‌غدا و ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكیشه‌ فوئاد حسێن و به‌رهه‌م ساڵح سه‌ردانی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام بۆچوونی به‌شێكی ھێزه‌كانی عێراق ئه‌وه‌ بووه‌، پێیان باشه‌ كورد یه‌ك كاندیدی هه‌بێت تا ئه‌وان له‌ په‌رله‌مان ده‌نگی بۆ بده‌ن.

 





ئەم هەواڵە 8326جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad