هەولێر _ ZNA
ژمارەیەك لە پزیشکان کۆمەڵێك ڕێنماییانداوە بۆ پارێزگاریکردن لە تەندروستی و کەمکردنەوەی ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی هەناو.
بەگوێرەی ماڵپەڕی "ڕوسیا تودەی" ئەم ڕێنماییانە یارمەتیدەرن لە کەمکردنەوەی ئەگەری توشبوون بەو نەخۆشییە مەترسیدارە بەشێوەیەکی بەرچاو، بەمجۆرە:
١. کاربۆهیدرات و دانەوێڵەی تەواو بەهۆی دەوڵەمەندی بە ڕیشاڵەکان، کاری کۆئەندامی هەرس باشتردەکات و ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.
٢. خواردنی میوە و سەوزە بەهۆی دەوڵەمەندییان بە ڤیتامین C.
٣. دوورکەوتنەوە لە گۆشتی لەقوتونراو.
٤. زۆر خواردنی ماسی بەتایبەت جۆرە چەورەکانی وەك سەلەمۆن و سەردین.
٥. دوورکەوتنەوە لە خواردنەوە کحولییەکان.
ئەم هەواڵە 8182جار خوێندراوەتەوە |