English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە راھێنەرەکەی دەگۆڕێت 
2018-10-01 [10:56 AM]

ZNA- ھەولێر 


 
بەھۆی ئەنجامە خراپەکانی ئەم دواییەی یانەی بەرشەلۆنە ، بەرپرسانی یانەی کەتەلۆنی بیر لەوە دەکەنەوە لە ماوەی داھاتوو ئارنستۆ ڤالڤێردی لە کارەکەی دووربخەنەوە. 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی سپۆڕتی کەتەلۆنی ، بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە بەجددی بیر لەوە دەکەنەوە کە ڤالڤێردی راھێنەری یانەی کەتەلۆنی لە ئەرکەکەی دووربخەنەوە . 

لەھەواڵەکە ھاتووە , ئەنجامەکانی ئەو سێ یارییەی دوایی یانەی بەرشەلۆنە لە خولی ئیسپانی زەنگێکی مەترسیدار بوو بۆ ئاستی یانەکە لەم وەرزە و بەرپرسانی یانەکەش لەوە دەترسن تا کۆتایی وەرزەکە ئاستی یانەکەیان بەرەو خراپتر بڕوات. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، تێری ھێنری فەرەنسی یاریدەدەری ئێستای ھەڵبژاردەی بەلجیکا پاڵێوراوی سەرەکییە بۆ شوێنگرتنەوە ڤالڤێردی لە ئەرکەکەی . 

 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 5281جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad