English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق... ئاماری ژماره‌ی قوربانیانی مانگی ئەیلول
2018-10-01 [11:44 AM]

ZNA - هه‌ولێر


به‌ پێی ئه‌و ئاماره‌ی ئه‌مڕۆ نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عیراق (یونامی) ‏بڵاوی كردۆته‌وه‌، كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس نێردراوه‌، ئاشكرای كردوه‌، له‌ دەرئه‌نجامی كرده‌ی‌ توندوتیژی و تیرۆرستی و پێكدادانی چه‌كداری كه‌ له‌ مانگی ئەیلولی ٢٠١٨دا ‏روویانداوه‌، 75 هاوڵاتی  مه‌ده‌نی عیراقی كوژراون  و ١79 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون‎‎.

وتیشی، ئەو ژمارانە هاوڵاتی مەدەنی و ئەو هاوڵاتییانە دەگرێتەوە کە لە کاتی مردن یان بریندار بوون وەک هاوڵاتی مەدەنی ڕەچاوکراون، وەکو پۆلیس لە دەرەوەی ئەرکی سەربازی، بەرگری شارستانی و کارمەندانی پاسەوانی تایبەت و پۆلیسی پاسەوانی بارەگاکان و کارمەندانی ئاگرکوژێنەوە.

ژمارەی گشتی قوربانییانی مەدەنی کە لەلایەن یونامییەوە تا کۆتایی مانگی ئەیلول تۆمارکراون 71 کوژراو بووە.

یۆنامی له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ راشیگه‌یاند، پارێزگای بەغدا به‌ركه‌وته‌ترین پارێزگابووە‌، ‌101 هاوڵاتی مه‌ده‌نی بوونه‌ته‌ قوربانی (31 كوژراو و 70 بریندار)‌. دوای ئه‌و پارێزگای ئەنبار دێت كه‌ ئاماره‌كانی برتییه‌ له‌ (15 كوژراو و 37 بریندار) و پارێزگای سەلاحەدین (9 كوژراو و 38 بریندار) هەبوون. ژمارەی قوربانیانی پارێزگای ئەنبار لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگاکەوە بە یونامی دراوە تاکو کۆتایی رۆژی ٣٠ی ئەیلول.

یونامی روونی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیاریكراودا چالاكیه‌كی سنورداری هه‌یه‌ له‌ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانیان و بە هۆی دژواری بارودۆخی ناوچەکە و پچڕانی خزمەتگوزارییەکان. له‌هه‌ندێ حاڵه‌تدا ته‌نها توانیویه‌تی ‌هه‌ندێك له‌ رووداوه‌كان به‌ شێوه‌ی هه‌نده‌كییانه‌ (ناته‌واو) پشتڕاست بكاته‌وه ژمارەی قوربانییانی پارێزگای ئەنبار لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگاکە وەرگیراون و لەوانەیە گوزارشت لە ژمارەی ڕاستەقینەی قوربانیان لەو پارێزگایە نەکات بۆیە ژماره‌كان پێویسته‌ به‌ لانی كه‌م وەربگیرێن.

 





ئەم هەواڵە 4837جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad