English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سووریا... زياتر له‌ 100 سه‌ربازی روسی كوژراون
2018-10-01 [12:04 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری كۆنسه‌ی رووسیا، ڤیكتۆر بۆندارێڤ رایگه‌یاند، ١١٢ سه‌ربازی رووسی له‌ سووریا کوژراون، نزیكه‌ی نیوه‌یان به‌ هۆی رووداوی فڕۆكه‌ی و پێكانی فڕۆكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

بۆندارێڤ به‌بیری هێناوه‌ته‌وه‌ له‌ سه‌رده‌می یه‌كێتیی سۆڤیه‌تدا له‌ میانی سێ ساڵی یه‌كه‌مدا له‌ ئه‌فغانستان نزیكه‌ی چوار هه‌زار و ٨٠٠ سه‌ربازی رووسی کوژران، به‌لانیكه‌م ٦٠ تانك و ٤٠٠ ئۆتۆمبێلی گولـله‌نه‌بڕ، ١٥ فڕۆكه‌ و ٩٧ هەلیكۆپته‌ریان تیاداچوو.

وتیشی، له‌ سووریا ١١٢ سه‌ربازی سوپاكه‌مان گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌، نزیكه‌ی نیوه‌یان به‌ هۆی رووداوی فڕۆكه‌ی ٢٦-An و پێكانی فڕۆكه‌ی٢٠-İl گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. هه‌روه‌ها هه‌شت فڕۆكه‌، شه‌ش هەلیكۆپته‌ر و ژمارەیەک ئۆتۆمبێلێكی گولـله‌نه‌بڕمان تیاداچوون.

سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری كۆنسه‌ی رووسیا، ڤیكتۆر بۆندارێڤ تیشكیشی خستۆته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌ هۆی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی له‌ ساڵانی ٢٠٠٣-٢٠٠٦ به‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له‌ عێراق ئه‌نجام دران، دوو هه‌زار و ٥١٥ سه‌ربازیان كوژراون، نزیكه‌ی ١٠-٢٠ تانك، به‌لانیكه‌م ٥٠ ئۆتۆمبێلی گولـله‌نه‌بڕ، ١٥ فڕۆكه‌ و نزیكه‌ی ٨٠ هەلیكۆپته‌ریان تیاداچوون.

 

aa





ئەم هەواڵە 811جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad