English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خەسرۆ گۆران : ئومێد دەکەین کۆمسیۆن بە ئینساف بێ لە مامەڵەکردن لەگەڵ سکاڵاکانمان
2018-10-01 [01:16 AM]

ZNA- ھەولێر 



خەسرۆ گۆران بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی رایگەیاند، ئێمە سکاڵای فەرمیمان تۆمار کرد و ئومێدیش دەکەین کۆمسیۆن بە ئینساف بێ لە مامەڵەکردن لەگەڵ سکاڵاکانمان، لە زۆر شوێن خروقات کراوە، نموونەی کۆیە و سلێمانی، لێدران و دەرکردنی چاودێری لایەنی سیاسی، ئەمە پێشێلکردنی ڕێنماییەکانی کۆمسیۆنە.


خەسرۆ گۆران بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژمانەوانیدا رایگەیاد، ئومێد دەکەین کۆمسیۆن بە شێوەیەیکی یاسایی مامەڵە لەگەڵ سکاڵای لایەنە سیاسییەکان بکات و نەکەوێتە ژێر کاریگەریی ھیچ لیست و قەوارەیەکی سیاسی.
راشیگەیاند، ئێمە سکاڵای فەرمیمان تۆمار کرد و ئومێدیش دەکەین کۆمسیۆن بە ئینساف بێ لە مامەڵەکردن لەگەڵ سکاڵاکانمان، لە زۆر شوێن خروقات کراوە، نموونەی کۆیە و سلێمانی، لێدران و دەرکردنی چاودێری لایەنی سیاسی، ئەمە پێشێلکردنی ڕێنماییەکانی کۆمسیۆنە.
خەسرۆ گۆران ئاشکرای کرد، سەبارەت بە ھەڵبژاردنەکانی دەنگدانی تایبەت، بەگوێرەی ئەو ئامارانە نافەرمیانەی لای ئێمە ھەن، پارتی ٦٩ ھەزار و ٦٨٨ دەنگی ھێناوە، کە دەکاتە ٤٣% .
گۆران گوتیشی، بە ھیواین ڕێژەیەکی زۆری کۆی دەنگی دەنگدەرانی گشتی ببەینەوە و ڕێژەیەکی زۆری کورسیی پەرلەمانی بە دەست بھێنین.
سکاڵاکانی ئێمە لەو شوێنە بووە کە ساختە کراوە، ھەروەھا کاتێ تەعەددا لە چاودێرانمان کرابێ سکاڵامان تۆمار کردووە، دەبێ پابەندی ئەو ئەنجامانە بین کە کۆمسیۆن ڕایدەگەیەنێ، ئەوە کۆمسیۆنە کە دەتوانێ ئەنجامەکانی چ شوێنێک قەبووڵ ناکات، نەک لایەنەکان.





ئەم هەواڵە 2035جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad