English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد 
2018-10-01 [01:25 AM]

ZNA- ھەولێر 




ڕۆژی دووشەممە ١ـی ١٠ـی ٢٠١٨ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە یان کۆبیچ نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد.


لە کۆبوونەوەکەدا نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، خۆشحاڵیی خۆی بە بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەربڕی و پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی و خەڵکی کوردستان کرد و بە پڕۆسەیەکی سەرکەوتووی لەقەڵەم دا.


ھەرەوەھا، بەڕێز، یان کۆبیچ، ڕێژەی بەشداریی خەڵکی کوردستانی لەو ھەڵبژاردنەدا وەک نیشانەی پێگەیشتوویی سیاسیی خەڵکی کوردستان، نرخاند و بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی ھەڵبژاردنەکەشی وەک نیشانەیەکی گرینگی پاراستنی بنەماکانی دیموکراسی لە ھەرێم، ناساند.


ھەر لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشھاتە سیاسییەکانی نێو پرۆسەی سیاسیی عێراق و ھەنگاوەکانی دروستکردنی حکوومەتی تازەی عێراق و ڕۆڵی ھەرێمی کوردستان لەوبارەیەوە، تاوتوێ کرا.


ی.ا
 





ئەم هەواڵە 5251جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad