English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رێژەی دەنگدرانی مەسەدۆنیا نەگەیشته رادەی پێویست
2018-10-01 [02:25 AM]

​ZNA- هەولێر


لە ریفراندۆمی گۆڕینی ناوی مەسەدۆنیا زۆرینەی هەر زۆری بەشداربووان بە بەڵێ دەنگیان داوە بەڵام رێژەی  بەشداری خەڵک لە رادەی پێویست کەمتر بووە.

رۆژی یەکشەممە لەم وڵاتە ریفراندۆمێک بۆ گۆڕینی ناوی مەسەدۆنیا بۆ مەسەدۆنیای باکوور بەڕێوە چوو. ٩١ پۆینت ٣ لە سەدی دەنگدەران لەم راپرسییەدا بە بەڵێ پشتیوانیان لە گۆڕانکارییەکە کردبوو، بەڵام رێژەی بەشداری تەنیا ٣٦ پۆینت ١١ لەسەد بوو.

گۆڕانکارییە بەگوێرەی رێکەوتنێکی نێوان یۆنان و مەسەدۆنیایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەیەکی لەمێژینەی نێوان هەر دوو وڵات لەسەر ناوی مەسەدۆنیا کە لە هەمان کاتدا ناوی پارێزگایەکی یۆنانیشە. ئەگەر ریفراندۆمەکە سەری گرتبایە لە بەرانبەردا یۆنان چیدی دژایەتیی بە ئەندامبوونی مەسەدۆنیای لە رێکخراوی ناتۆ نەدەکرد.

سەرۆکوەزیرانی مەسەدۆنیا پیشتر رایگەیاندبوو ئەگەر راپرسییەکە سەر نەگرێت، داوای  ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکات.





ئەم هەواڵە 4954جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad