English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی و مالیکی لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمار  كۆبوونه‌وه‌
2018-10-01 [04:53 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ نێچیرڤان بارزانی و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا نوری مالكی كۆبوونه‌وه‌، هه‌ردوولا باسیان له‌و ناوانه‌ی كاندید كراون بۆ پۆستی سه‌رۆكی كۆمار كرد، نووری مالیکی داوای یەکخستنی هەڵوێستی لایەنە کوردستانییەکان دەکات.

بەپێی راگەیێندراوێکی نووسینگەی نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی نێو هێزە کوردییەکان لەبارەی ناوی پێشنیازکراو بۆ پۆستی سەرۆککۆمار كراوه.

نووری مالیکی، داوای لە هێزە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کردووە، هەڵوێستی خۆیان یه‌كخه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووترین كات به‌پێی رێوشوێنه‌ ده‌ستوورییه‌كان پەلە لە هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق و پێکهێنانی حکومەت بكرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ شاندێکی یاوەری گەیشتە بەغدا و لەبارەی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی عێراق کۆبووەوە.

 





ئەم هەواڵە 3118جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad