English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرپرسێکی کەناڵی NRT دەستی لەکار کێشایەوە
2018-10-02 [06:41 AM]

ZNA-هەولێر


جێگری بەڕێوەبەری هەواڵی کەناڵی (NRT) کە شاسوار عەبدولواحید خاوەندارێتی دەکات، دەست لەکار کێشانەوەی خۆی لەو کەناڵە ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ سێشەممە 2ـی 10ـی 2018 سەرتیپ سەعید، جێگری بەڕێوەبەری هەواڵی کەناڵی (NRT)، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، دەست لەکار کێشانەوەی خۆی لە کەناڵەکە ڕاگەیاند.

ئەوەشی ڕوون کردەوە کە دوای 7 ساڵ و پێنج مانگ لە کارکردنی وەک جێگری بەڕێوەبەری هەواڵی کەناڵەکە، رۆژی 1ـی 10ـی 2018 کۆتایی بەکار کردنی هێناوە و هیوای سەرکەوتنیشی بۆ هاوڕێکانی خواستووە.

هەرچەندە ساڵێکە شاسوار عەبدولواحید بانگەشەی فرۆشتنی کەناڵی (NRT) دەکات، بەڵام پەیتا پەیتا کارمەندانی کەناڵەکە دەست لەکار دەکێشنەوە و باس لە تاکڕەوی و بەشخوراوییان لەلایەن شاسوار عەبدولواحید دەکەن.





ئەم هەواڵە 12379جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad