English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دکتۆر ناسر ھەرکی: لایەنە عێراقیەکان پێیان باشە کورد یەک کاندیدیان ھەبێت بۆ سەرۆک کۆمار
2018-10-02 [07:13 AM]

ZNA- به‌غدا


 
نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرایکرد،  بەھۆی تەواونەبوونی نیسابی یاسایی نەتوانرا دانیشتنی دوێنێی ئەنجوومەنی نوێنەران بەڕێوەببرێت. 

 دکتۆر ناسر ھەرکی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: دوێنی بە ھۆی تەواو نەبوونی نیسابی یاسای نەتواندرا کە دەنگدان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار بکرێت، ئەمە وێڕای ئەوەی دەبوو پارتی و یەکێتی یەک کاندید بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار دەستنیشان بکەن، بەڵام یەکێتی پابەند نەبوو و سووربوو لەسەر ئەوەی کە بەرھەم ساڵح بۆ ئەو پۆستە کاندید بکات".

دکتۆر ناسر ھەرکی گووتی: ، لایەنە عێراقیەکان بە تایبەن لایەنە شیعەکانیش دەیانەوێ پارتی و یەکێتی لەنێوان خۆیان رێکبکەون و  یەک کاندید بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار دەستنیشان بکەن".

ھەروەھا ھەرکی گووتی: بڕیار بووشەوی رابردوو کاتژمێر ٨:٠٠ دانیشتنێکی پئەنجومەنی نوێنەران بۆ تاوتوێکردنی کاندیدی کورد بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار بەڕێوە بچێت، بەڵام بەھۆی تەواونەبوونی نیسابی یاسایی دانیشتنەکە دواخرا بۆ ئەمرۆ.


دڵشاد ھەرکی





ئەم هەواڵە 6706جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad