English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەیاننامەی یەکێتی قوتابیانی کوردستان بەبۆنەی ساڵی نوێی خوێندنی ۲٠۱۸ - ۲٠۱۹
2018-10-02 [08:19 AM]

ZNA- هه‌ولێر


 به‌ بۆنه‌ى ده‌ستپێكى ساڵى نوێى خوێندن، پیرۆزبایی له‌ خۆمان و گشت قوتابیان و زانست دۆستان ده‌كه‌ین، به‌و ئومێده‌ین له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى ناوه‌نده‌كانى خوێندن ره‌وشی نه‌خوێنده‌وارى به‌ته‌واوه‌تى بن بڕ بکرێت، و دەرفەتێك بێت بۆ ره‌خساندنى هه‌لی زیاتر و باشتر بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى تامه‌زرۆى فێربوونى زانست و زانیارین له‌ كوردستاندا. قوتابیانی خۆشەویست.... یه‌كێتى قوتابیانى كوردستان به‌ ئه‌ركى نیشتیمانى و پیشەیی خۆى ده‌زانێت له‌ پێناو به‌ده‌ست هێنان و پاراستنى ماف و به‌رژه‌وه‌ندى قوتابیانى كوردستاندا تێبكۆشێت، به‌ڵێنتان پێده‌دەین له‌پێناو دوارۆژێكى پڕشنگدار بۆ گه‌له‌كه‌مان تێبكۆشین و زانست و خه‌بات وه‌ك دروشمێكى پیرۆز سه‌یر بكەین وه‌ خه‌بات لە پێناو باشتر كردنى ره‌وشی په‌روه‌رده‌ و خوێندن له‌ كوردستان درێژە پێبدەین. قوتابیانى سه‌ره‌ رم.... یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان هه‌میشه‌ پردێكى په‌یوه‌ندى بووه‌ له‌ نێوان قوتابی و لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار، كه‌مته‌رخه‌م نه‌بووه‌ له‌ گه‌یاندنى داواكانتان، به‌رده‌وامیش ده‌بێت له‌ هه‌وڵ دان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئاریشه‌كانتان، له‌ لادانى خاڵه‌ لاوازه‌كانى سیستمى خوێندن‌ هه‌میشه‌ یەكێتی قوتابیانی كوردستان پێشه‌نگ بووه، وه‌ك نوێنه‌رێكى به‌ هه‌ڵوێست و به‌ئه‌مەك‌ به‌رامبه‌ر به‌ گه‌ل هه‌ست به‌ به‌رپرسیارێتى ته‌واو ده‌كات له‌ راپه‌ڕاندنى كاره‌كانیدا، هه‌ستیاره‌ به‌ هه‌ر روداوێكى ناوخۆ و ده‌ره‌كى كه‌ روبه‌ڕوى گه‌له‌كه‌مان ده‌بێته‌وه، و هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرین له‌ پاڵ هه‌ر بڕیارێكى یەكریزانەی سه‌ركردایه‌تى كوردستاندا وەک چۆن لە سەرخستنی پرۆسەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان قوتابیان سەری رم بوون بۆ بڕیاردان و پوچه‌ڵ كردنه‌وه‌ى پیلانى نه‌گریسى ئه‌وانه‌ى چاویان به‌ سه‌ربه‌خۆیی و ئاسایشى كوردستان هه‌ڵنایه‌ت. قوتابیانى ئازیز.... یەكێتی قوتابیانی كوردستان بەردەوام دەبێت لە ھەڵمەتی نەھێشتنی نەخوێندەواری، گرنگیدان به‌ قوتابیانى خاوه‌ن شه‌هید و ئه‌نفالكراوه‌كان و وه‌رگرتنیان له‌ زانكۆ و پەیمانگاكانی ھەرێمی كوردستان، ئاسانكردنى وه‌رگرتنى قوتابیان و قوتابیانى ناوچه‌ كوردستانییە داگیركراوەكان لە زانكۆ و پەیمانگاكانی ھەرێمی كوردستان، بایه‌خدان به‌ وانه‌ى پراكتیكى و دابین كردنى كه‌ره‌سته‌ى پێویست بۆ ئه‌م وانانه و راھێنان و ئامادەكردنی قوتابیان بۆ بازاڕی كار، كاركردن بۆ دامه‌زراندنى قوتابیانى ده‌رچوو به‌پێى پسپۆڕیان لە كەرتی گشتی و كەرتی تایبەت، ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ى قوتابیان بۆ خوێندن له‌ زانكۆكانى ده‌ره‌وه، و گوێگرتن له‌ داواكاری و ھەوڵدان بۆ بەدیھێنانی ویست و خواستەكانی قوتابیان. شكۆدار و پیرۆز بێت ساڵى نوێى خوێندن له‌ قوتابیانى كوردستان... سه‌ربه‌رزى بۆ قوتابیانى سه‌ركه‌وتوو و زانست خواز... نەمری بۆ شەھیدان... سڵاو لە پێشمەرگە قارەمانەكان... سه‌ركه‌وتن بۆ كوردستان... یه‌كێتى قوتابیانى كوردستان مەكتەبی سكرتارییەت ۱ـ۱٠ـ۲٠۱۸





ئەم هەواڵە 805جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad