ZNA – هەولێر
چارل ئەزنافۆر، گۆرانیبێژی ناسراوی فەڕەنسی و جیهانی، لە تەمەنی 94 ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
ئەو گۆرانیبێژە بەهۆی بە تەمەندا چوونی، دوێنێ دووشەممە، گیانی لەدەستدا.
ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتییە جیهانییەکانی هاوخەمی خۆیان نیشانداوە، لەوانە ئیمانوئێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا، رایگەیاند: ئەو لە ناخەوە فەڕەنسی بوو و پەیوەندی بە بە رەگە ئەرمەنییەکەیەوە هەبوو.
ئەو گۆرانیبێژە لە 22 مایۆی 1924 لە پاریس لە دایکبووە و لە جنێف ژیاوە و تاوەکو دوا تەمەنی لە گۆرانی گوتن بەردەوام بوو.
ئەم هەواڵە 10027جار خوێندراوەتەوە |