English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رووداوێکی دڵتەزێن پێنج قوربانی لێدەکەوێتەوە 
2018-10-02 [12:37 PM]

ZNA- ھەولێر 




لەڕاگەیاندراوێکدا کەوێنەیەکی دەست ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس کەوتووە ، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەێنێت ، کاتژمر ۱۱:۳۰ ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە  ٢ ی ١٠ ی ٢٠١٨ ، لەسەر ڕێگای سەرەکی نێوان چوارقوڕنە -ھیزۆپ لە نزیک گوندی گردجان لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبیلدا کە یەکێکیان قەمەرەیە لە جۆری ێەنی و ئەوەی تریان بارھەڵگرێک ( ترێلە )ەیە لە ئەنجامدا سەرنشینێکی ناو ئۆتۆمبیلی قەمەرەکە بەنای ( ز.ب) تەمەن ٦۲ ساڵ لە ڕەگەزی نێر کە پیشەی کاسبە و دانیشتوی ناحیەی چوارقوڕنەیە بە ھۆی ڕوداوەکەوە گیانی لەدەسدا و لە پزیشکی دادوەری ڕانیە توێکاری بۆ تەرمەکەی کرا و ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە.
ھەر لەم ڕوداوەدا ( ٤ ) ھاوڵاتی تر برینداربوون کە یەکێکیان شۆفێری قەمەرەکەیە لەگەڵ سەرنشینێکی ناوقەمەرەکە لەبەر سەختی برینەکەیان بەڕێکران بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی، بەڵام دوو بریندارەکەی تر لە ژێر چاودێری پزیشکیدان لە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.
سەرجەم قوربانیەکانی ئەم ڕوداوە لە ناو ئۆتۆمبیلی قەمەرەکە دابوون. پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە و شۆفێری ئۆتۆمبیلی بارھەڵگرەکە بە بڕیاری دادوەر بە پێی ماددەی ۲٤ لە یاسای ھاتوچۆ ڕاگیراوە. کەشف و ھێڵکاری شوێنی ڕوداوەکە لەلایەن پۆلیسی ھاتوچۆوە ئەنجامدراوە. لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە.


ی.ا
 





ئەم هەواڵە 6256جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad