English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كۆمسیۆن بەدواداچوون لەسەر سكاڵاكان دەكات
2018-10-03 [06:06 AM]

​ZNA - هەولێر


لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژادن و راپرسی ھەرێمی کوردستان، لیژنەیەکی تایبەتی بۆ بەدواداچوون لەسەر ئەو پێشێلکاریانەی لە کاتی دەنگدانی تایبەت بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدراوە پێکھێناوە زۆرترین  پێشێلکارییەکانیش لە سنووری پارێزگای سلێمانی  تۆمارکراوە.

ئیسماعیل خورماڵی بڕیاردەری ئەنجوومەنی کۆمسیاران بەK24 راگەیاند: "ساختەكاری لە ھەموو پارێزگاكانی كوردستان ھەبووە، بەڵام رێژەكان جیاوازبوون، گرفتی ئێمە لەگەڵ سلێمانی ئەوەبوو كە ئەنجامی دەنگەكان نەگەیشتبوو، كە بزانین رێژەی دەنگدان چەندە بۆیە ناچاربووین باسی بكەین".

لە فەرمانگەی کۆمسیۆنی پارێزگای سلێمانی، لە دەنگدانی تایبەت  لەو پارێزگایە 48 سکاڵا و لە دەنگدانی گشتیشدا زیاتر لە  100 سکاڵا تۆمارکراوە، بەشێکی زۆری سکاڵاکانیش لەسەر  پێشێلکارییەکانی ئەو لایەنانە بووە کە دەستێوەردانییان لە ھەڵبژادنەکاندا کردووە.

دیار نەسرەدین، جێگری بەڕێوبەری گشتی فەرمانگەی کۆمیسۆن لە سلێمانی دەڵێت: "ھەر سندووقێك كێشەی لەسەربووبێت و لیژنەی باڵا بە باشی زانیبێت ئەو سندووقانە قردێلەی سوریان لێدراوە".

 





ئەم هەواڵە 1588جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad