English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوودەکانی کەلەرم بۆ دابەزاندنی کێش
2018-10-03 [10:33 AM]

هەولێر ــ ZNA


 


بڕی کالۆری لە کەلەرمدا زۆر نزمە کە یارمەتیدەرێکی زۆر باشە بۆ دابەزاندنی کێش، هەروەها چەندین سوودی تەندروستی دیکەی هەیە.

ماڵپەڕی " boldsky" چەند سوودێکی خواردنەوەی شەربەتی کەلەرمی خستووەتە ڕوو.

کەلەرم بڕێکی زۆر باش ماددە ڕیشاڵییەکانی تێدایە و کالۆری تێیدا زۆر نزمە کە یارمەتیدەرێکی زۆر باشە بۆ دابەزاندنی کێش، خواردنەوەی پەرداخێک لە شەربەتی کەلەرم لە هەفتەیەکدا یارمەتی دابەزاندنی ٤٥٣ گرامی کێش دەدات.

تێکەڵکردنی سێو بۆ شەربەتی کەلەرم کاریگەری زیاتر دەبێت بۆ دابەزاندنی کێش، جگە لەوەش چەندین سوودی تەندروستی هەیە کە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە، بەرگری لەش زیاد دەکات و بە هۆی دەوڵەمەندی بە ڤیتامین مێشک چالاک دەکات.

خواردنەوەی شەربەتی کەلەرم و سێو چارەسەری کێشەی هەرسکردن دەکات و وا دەکات کێش دابەزاندن ئاسانتر بێت، جگە لەوەش سوود بە پێست دەگەیەنێت و ماسولکەکان بەهێزدەدات.





ئەم هەواڵە 646جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad