English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روسیا سیستەمی بەرگری و دەیان ئامێری تەكنیكی رادەستی سوریا كرد
2018-10-03 [06:37 AM]

ZNA - هەولێر


وه‌زیری به‌رگری روسیا رایگه‌یاند، سیستەمی به‌رگری S-300 یان راده‌ستی سوریا كردووه‌ ، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعشیش ئاشكرایكرد، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی روسیا كاریگه‌ری له‌سه‌ر شه‌ڕی داعش له‌ سوریا نابێت.

له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی روسیادا كه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تیی ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ به‌ڕێوه‌چوو. سێرگی شۆیگو، رێوشوێنه‌كانی سه‌ربازانی روسیای بۆ زیادكردنی ئاسایشی خۆیان له‌ سوریا روونكرده‌وه‌.

وه‌زیری به‌رگری روسیا سێرگی شۆیگو ئاشكرای كرد : "سیستەمی به‌رگری مووشه‌كیی S-300مان راده‌ستی سوریا كرد و له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا 49 ئامێری ته‌كنیكی سه‌ربازیشمان راده‌ستكردووه‌".

له‌ به‌رامبه‌ریشدا، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له‌ عێراق و سوریا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی روسیا كاریگه‌ری له‌سه‌ر شه‌ڕی داعش له‌ سوریا نابێت.

 





ئەم هەواڵە 7015جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad