English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خواردنی چەرەسات دەتپارێزێت لە نەخۆشییە مەترسیدارەکان
2018-10-03 [11:21 AM]

هەولێر ــ ZNA


 

توێژینەوەیەکی نوێ ئەوەی ئاشکراکردووە کە ڕۆژانە و بۆماوەی هەفتەیەک خواردنی سێ جۆر چەرەسات ئەگەرەکانی تووشبوون بە نەخۆشییە مەترسیدارەکان وەکو کێشەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک کەمدەکاتەوە.

لە توێژینەوەکەدا کە گروپێک لە زانایان لە پەیمانگای "کارۆلینسکا" لە سوید ئەنجامیان داوە، ڕایدەگەیەنن خواردنی چەرەسات لە تێکچونی ڕێکخستنەکانی لێدانی دڵ بەدوردەبن.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "سکای نیوز" توێژینەوەکە پشتیان بە ٦٠ هەزار کەسی سویدی بەستووە کە تەمەنیانلە سەرو ١٧ ساڵییەوەن.

تێکچونی لێدانەکانی دڵ دیارترین هۆکارە بۆ تووشبوون بە جەڵتەی مێشک وئەگەری تووشبوون بە لە سەدا ١٨ دادەنرێت.

هەربۆیە زانایان ئاشکرایدەکەن کە خواردنی چەرەسات یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی ئەگەرەکانی توشبون بە نەخۆشییەکانی دڵ و تێکنەچونی ماسولکەکانی دڵ  کە هۆکارن بۆ گیرانی بۆرییەکانی خوێن.





ئەم هەواڵە 8488جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad