English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روونکردنەوەیەک لە دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە
2018-10-03 [09:32 AM]

ZNA-هەولێر


دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا رەتیدەکاتەوە رێگریی لە دەوامکردنی فەرمانبەرانی سەر بە لایەنێکی سیاسیی دیاریکراو کرابێت و رایدەگەیێنێت، دەوامی دیوان بەشێوەیەکی ئاسایی و وەکو هەموو رۆژەکانی دیکە بەڕێوەچووە.

رۆژی 3-10-2018، لە چەند دەزگایەکی راگەیاندن هەواڵێک بڵاوکرایەوە کە گوایە "ئەمڕۆ لە دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رێگریی لە چەند فەرمانبەرێک سەر بە (یەکێتی) کرابێت''، بەڵام  دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا ئەو هەواڵە رەتدەکاتەوە.


دەقی روونکردنەوەکە

ئەمڕۆ چوارشەممە 3-10-2018، هەواڵێکی بێ بنەما و ناڕاست لە ژمارەیەک ماڵپەڕ و دەزگاکانی راگەیاندن بڵاوکراوەتەوە سەبارەت بە رێگەگرتن لە دەوامکردنی فەرمانبەرانی سەر بە لایەنێکی سیاسیی دیاریکراو لە دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان.

سەبارەت بە ناوەڕۆکی ئەم هەواڵە نادروستە رایدەگەیێنین، کە دەوامی دیوان بەشێوەیەکی ئاسایی و وەکو هەموو رۆژەکانی دیکە بەڕێوەچووە و هیچ گرفتێک یان رێگەگرتنێک لە فەرمانبەران و ستاف رووینەداوە و سەر لەبەری ئەو هەواڵە رەتدەکەینەوە.

داواکارین دەزگاکانی راگەیاندن بەرپرسیارانەتر مامەڵە لەگەڵ هەواڵەکاندا بکەن و پڕوپاگەندەی سیاسیی و نادروست بڵاونەکەنەوە کە خزمەت بە هیچ لایەک ناکات.

دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان
3-10-2018





ئەم هەواڵە 8245جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad