English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
باڵیۆزی بەریتانیا پیرۆزبایی لەسەرۆک بارزانی دەکات بەبۆنەی سەرکەوتنی پارتی لەھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان 
2018-10-03 [11:36 AM]

ZNA- ھەولێر 



 
ڕۆژی چوارشەممە ٣ـی ١٠ـی ٢٠١٨ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە جۆن وێلکس باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.


لە دیدارەکەدا باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق پیرۆزبایی سەرکەوتنی پڕۆسەی ھەڵبژاردنی پارلەمانی کوردستان و سەرکەوتنی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەرۆک بارزانی کرد و ھیوای خواست کە ئەو سەرکەوتنەی پارتی دیموکراتی کوردستان کاریگەر بێت لە پێشخستنی ھەرێمی کوردستان و بەھێزتربوونی بنەماکانی ژیانی دیموکراسی لە ھەرێم.
ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوایین پێشھاتەکان لەبارەی پێکھێنانی حکوومەتی تازەی عێراق تاوتوێ کرا و بیروڕا لەبارەی ڕۆڵی لایەنە کوردستانییەکان لە پڕۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵۆگۆڕ کرا.
پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەریتانیا تەوەرێکی تری ئەو کۆبوونەوەیە بوو و باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق جەختی لە ویستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانە لە بواری ئابووری و کارگێڕی و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و دژایەتیکردنی تیرۆر کردەوە.


ی.ا
 





ئەم هەواڵە 5008جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad