English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌باره‌ت به‌ ئێران، دادگای نێودەوڵەتی داوایه‌ك لە ئەمەریکا دەکات
2018-10-03 [11:57 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئەمڕۆ چوارشەممە دادگای نێودەوڵەتی لە لاهای داوای لە ئەمەریکا کردووە ئەو سزایانەی لەسەر ئێران هەڵگرێت کە کاریگەری خراپـیان بەسەر کاڵا مرۆیی و هاتوچۆی ئاسمانی سیڤیلی هەیە.

ئەم بڕیارەی دادگای لاهای لەسەر بنەمای ئەو سکاڵایەی محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە 25 ی مانگی حەوت لە دژی ئەمەریکا تۆماریکردبوو. ئێران لە سکاڵاکەدا نووسیویەتی ئەمەریکا ئەو پەیماننامەیەی پـێشێلکردووە کە لە ساڵی 1955 لەگەڵیدا مۆریکردبوو.

دادوەر عەبدولقەوی ئەحمەد یوسف سەرۆکی دادگاکە گوتی بە کۆی دەنگ ڕایدەگەیەنن، دەبێت ئەمەریکا هەموو ئەو بەربەستانە لابەرێت کە لە 8 ی مانگی پـێنجی 2018 وە سەپاندونی بەسەر هەناردەکردنی دەرمان و پـێدوایستی تەندروستی و خۆراک و بەرهەمە کشتوکاڵیـیەکان و پارچەی فڕۆکە بۆ ئێران.

ئەم بڕیارەی دادگای نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، هەفتەیەک پاش ئەوە دێت کە سەرۆک ترامپ داوای لە ئەنجومەنی ئاسایش کرد کاربکات بۆ ڕاگرتنی هەڕەشەکانی ئێران.

 

voa





ئەم هەواڵە 5809جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad