English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شەش هەنگاو بۆ پارێزگاری لە تەندروستی چاوەکانت
2018-10-03 [01:16 AM]

هەولێر ــ ZNA


 

زۆرجار بە هۆی گرنگی نەدان بە چاوەکان دەوروبەری چاو ڕەش دەبێت یاخود دوچاری ئاوسان و خوران دەبنەوە، ئەمەش بە هۆی زۆر بەکارهێنانی ماکیاژ و لێنەکردنەوەی و پیسی کەشوهەوا ڕوودەدات.

ماڵپەڕی "boldsky" چەند هەنگاوێکی خستووتە ڕوو بۆ پارێزگاری چاوەکان.

- بەکارهێنانی پەتاتە لەگەڵ خەیاردا یارمەتی لابردنی ڕەشی دەوروبەری چاو دەدات، بۆ ئەو مەبەستە پێویستە ئەو دوو بەرهەمە تێکەڵ بکرێن لە شێوەی شەربەتدا، دواتر بە لۆکە بدرێت لە چاوەکان و ماوەی ١٥ خولەک پێوەی بمێنێتەوە.

- هەنگوین و زەیتی بادەم یارمەتی شێدارکردنەوەی دەوروبەری چاو دەدات، ئەم تێکەڵەیە پێویستە شەو بدرێت لە چاو و تا بەیانی پێوەی بمێنێتەوە.

- بەکارهێنانی سپێنەی هێلکە یارمەتی توندبوونەوەی دەوروبەری چاو دەدات و چرچی ناهێڵێت.

- تێکەڵکردنی تەماتە و زەردەچەوە یارمەتی ڕوونکردنەوەی دەوروبەری چاو دەدات و ڕەشی ناهێڵێت، ئەم تێکەڵەیە پێویستە ١٥ خولەک پێوەی بمێنێتەوە.

- چای سەوز دژە ئۆکسیدە و ئاوسانی دەوروبەری چاو چارەسەر دەکات.

- بۆ لابردنی ماکیاژ خانمان دەتوانن زەیتی منداڵ بەکاربهێنن کە هیچ ماددەیەکی کیمیایی تێدا نییە و زیان بە چاو ناگەیەنێت.





ئەم هەواڵە 1234جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad