English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران: بڕیارەکەی دادگای دادی نێودەوڵەتی شکستی ئەمریکا و سه‌روه‌ری یاسایه‌
2018-10-03 [02:13 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وەزیری دەرەوەی ئێران، رایگه‌یاند، پەسەندکردنی داواکاریی وڵاتەکەی لە لایەن دادگای دادی نێودەوڵەتییەوە، بۆ گرتنەبەری رێوشوێن سەبارەت بە سزاکانی ئەمریکا، بە شکستێکی دیکەی ئیدارەی واشنتۆن داده‌نرێـت.

وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف لە تویتێکدا نوسیویه‌تی، باڵاترین دادگای نەتەوە یەکگرتووەکان، بڕیاریدا ئەمریکا بە بەرپرسیارێتییەکانی پابەند بێت کە لە رێگەی دووبارە سەپاندنی سزا بەسەر گەلی ئێراندا دوای ئەوەی لە رێککەوتنە ناوەکییەکە کشایەوە.

وتیشی، ئەمە شکستێکی دیکەی ئەمریکایه‌ و سەرکەوتنی سەروەریی یاسایە.

زەریف ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا، پێویسته‌ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێکەوە لەبەرامبەر سزا تاکلایەنەکانی ئەمریکادا هەنگاوبنێن.





ئەم هەواڵە 5068جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad