English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆمپیۆ: له‌ ئێستادا ئێران له‌سه‌ر هاوڵاتیانی ئه‌مه‌ریكی له‌ عێراق هه‌ڕه‌شه‌یه‌
2018-10-03 [04:13 AM]

ZNA - هه‌ولێر


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا مایك پۆمپیۆ وتی، له‌ ئێستادا ئێران سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌و هاوڵاتییه‌ ئه‌مه‌ریكیانه‌ی له‌ عێراق دان.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ لێدوانێكی دا بۆ رۆژنامه‌نووسان له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، مایك پۆمپیۆ رایگه‌یاند، ئێران له‌سه‌ر هێرشی ئه‌م دواییه‌ی سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ به‌سره‌ و ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێته‌ سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رپرسه‌.

پۆمپیۆ باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌مه‌ریكا له‌و په‌یماننامه‌یه‌ی له‌ ساڵی 1955 بۆ دۆستایه‌تی و په‌یوه‌ندی ئابووری و مافی باڵیۆزخانه‌ له‌گه‌ڵ ئێران واژووكراوه‌، كشایه‌وه‌.

دوای ئه‌وه‌ی به‌مووشه‌ك هێرش كرایه‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌سره‌، پۆمپیۆ فه‌رمانی دا كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ به‌سره‌ چۆڵ بكه‌ن.

 

سی ئێن ئێن





ئەم هەواڵە 631جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad