English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند ڕێگایەک بۆ دابەزاندنی چەوری ورگ بەبێ وەرزشکردن
2018-10-04 [08:49 AM]

هەولێر ــ ZNA


 

زۆرکەس کێشەی زیادبوونی چەوری ورگیان هەیە و ئەمەش بووەتە هۆی ئازاری پشت و لەدەستدانی باڵانسی جەستە، دەکرێت بە دوورکەوتنەوە لە خواردنی خوێ چارەسەری ئەم کێشە تەندروستییە بکرێت.

ماڵپەڕی "boldsky" چەند ڕێگەیەکی خستووەتە ڕوو بۆ دابەزاندنی چەوری ورگ بەبێ وەرزشکردن، بەمجۆرە:

- ئەگەر کەسێک بیەوێت چەوری ورگی دابەزێنێت بەڵام کاتی وەرزشکردنی زۆر نەبێت پێویستە گرنگی بدات بە خواردنی ڤیتامینەکان کە جگە لە کێشێکی تەندروست سوودێکی زۆر بە جەستەی دەگەیەنێت.

- زۆر گرنگە لە بەکارهێنانی خوێ دووربکەویتەوە، ڕاستە بەکارهێنانی خوێ بۆ ناو خواردن تام و چێژێکی پێدەبەخشێت بەڵام یەکێکە لەو هۆکارانەی چەوری ورگ زیاد دەکات.

- لەوانەیە سەیربێت بەڵام جوینی بنێشت یەکێکە لە هۆکارەکانی قەڵەوبوون و زیادبوونی ورگ چونکە بڕێکی زۆر شەکری تێدایە، دوورکەوتنەوە لە خواردنی بنێشت زۆر تەندروستە و دەکرێت لەجیاتی بنێشت چەرەسات بخورێت.

- دوورکەوتنەوە لە ماددە کهولییەکان یەکێکە لە چارەسەرەکان و بوونی تەندروستییەکی باش.

- هەندێک کات بوونی کێشە لە هۆڕمۆنەکاندا دەبێتەهۆی دروستبوونی چەوری ورگ، بۆیە پێویستە پشکنینی هۆڕمۆنەکان بکرێت و لەکاتی بوونی کێشەدا چارەسەر وەربگیرێت.





ئەم هەواڵە 643جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad