English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یان کۆبیچ: لە عێراق ژنان رووبەڕووی هەڕەشەی کوشتن دەبنەوە
2018-10-04 [01:04 AM]

ZNA- هەولێر


نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، ژنان لە عێراق رووبەڕووی کوشتن و هەڕەشەی بەردەوام دەبنەوە.

یان کۆبیچ، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، رەخنە لە لایەنە سیاسییەکان دەگرێت و بە بێبەشکردنی ژنان لە گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەتی عێراق تۆمەتباریان دەکات.

کوبیچ جەختیشیکردەوە، نایەکسانی جێندەری بەکۆمەڵێک ئاماژەی ترسناک لە عێراق بەردەوامە و دەبێت حکومەتی عێراق رێگە لە کوژرانی ژنەچالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی بگرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، ‌یۆنامی پشتگیری له‌ هه‌وڵه‌كانی ژنانی پەرلەمانتار بۆ دامه‌زراندنی فراکسیۆنی  ژنان ده‌كات كه‌ بتوانێت سنووره‌ سیاسییه‌كان تێپه‌ڕێنێت.

 





ئەم هەواڵە 4888جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad