ZNA - ههولێر
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە گەنجینەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، یەكشەممەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت.
ئهو سهرچاوهیه وتیشی، لە رۆژی یەكشەممە 7ی 10 مووچەی یەكەكانی 70 و 80ی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.
لەم بارەیەوەش لیوا بەکر، بەڕێوەبەری گشتی ژمێریاری وەزارەتی پێشمەرگە باسی لهوه كرد، بە پێی ئەو بەرنامەیەی وەزارەتی دارایی دایناوە یەكشەمەی داهاتوو مووچەی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.
باسنیوز
ئەم هەواڵە 16144جار خوێندراوەتەوە |