ZNA- ھەولێر دوای ئەو ئەنجامە خراپانەی مانچستەر، رۆژنامەکانی ئینگلتەرا ئاشکرایانکردووە یانەی مانچستەر یونایتد چارەنووسی خۆسێ مۆرینیۆ لەم ھەفتەیەدا یەکلاییدەکاتەوە.
رۆژنامەی میرەری ئینگلیزی رایگەیاندووە، مۆرینیۆ متمانەی لەدەستداوە و چاوەڕواندەکرێت لەم ھەفتەیەدا راھێنەرەکە دووربخرێتەوە، بارودۆخەکە گەیشتووەتە خاڵی کۆتای و مانەوەی مۆرینیۆ ھیچ پەیوەندیی بە ئەنجامی یاریی ئەمڕۆی بەرامبەر نیوکاسڵ نییە و دووردەخرێتەوە.
ھەر بەپێی ھەواڵی رۆژنامە ئینگلیزییەکان، خواستنی دەرکردنی مۆرینیۆ لە لایەن یاریزانان و ئیدارەی یانەکەو ھاندەرانەوە ھەیەو ھەر ئەمەش وای کردووە ئیدارەی یانەکە ئەو راھێنەرە پۆرتوگالیە دوربخاتەوە.
نزیکترین شوێنگرەوەش بۆ جێگەی مۆرینیۆ، زێدانی راھێنەری پێشووی ریاڵ مەدریدە کە لە ئێستادا ئەرکی راھێنەرایەتی ھیچ یانەیێکی بەدەستەوە نییە.
مانچستەر یونایتد لە کۆی ٧ یاری ڕابردوو تەنھا ١٠ خاڵی ھەیە و لە پلەی دەیەمی خولی ئینگلتەرا دێت.
سیروان مزووری
ئەم هەواڵە 10705جار خوێندراوەتەوە |