English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی دەکرێت
2018-10-06 [10:56 AM]

ZNA- ھەولێر


‎به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی سووته‌مه‌نی له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستی كردووه‌ به‌ دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هاووڵاتیان و بۆ یه‌كه‌مجاریش له‌ سنووری ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هاووڵاتییان دابه‌شكرد.
‎له‌مباره‌یه‌وه‌ ئه‌حمه‌د قادر، قائیمقامی قه‌زای چۆمان  رایگه‌یاند به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی وه‌رزی سه‌رما حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی ده‌ستی به‌ دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هاووڵاتییان كردووه‌، تا ئێستاش له‌كۆی هه‌شت هه‌زار خێزانی ئه‌م سنووره‌، زیاتر له‌ هه‌زار خێزان نه‌وتی سپیان له‌رێگای بریكاره‌كانی خۆراكه‌وه‌ وه‌رگرتووه‌ و ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ش به‌رده‌وامی ده‌بێت.

‎هه‌موو ساڵێك به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی وه‌رزی زستان، هاووڵاتیان ده‌ست بۆ بڕینی داری ته‌ڕ ده‌به‌ن، به‌مه‌ش ژینگه‌ی جوانی كوردستان ده‌شێوێنن.
‎قائیمقامی چۆمان له‌مباره‌یه‌وه‌ گووتی: دابه‌شكردنی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت له‌م كاته‌ زووه‌دا، به‌ مه‌به‌ستی رێگریكردنه‌ له‌ دیارده‌ی بڕینه‌وه‌ی داری ته‌ڕ، داواش له‌ هاووڵاتییان ده‌كات ژینگه‌ی ناوچه‌كه‌ بپارێزن و ده‌ست بۆ بڕینه‌وه‌ی داری ته‌ڕ و شێواندنی ژینگه‌ی كوردستان نه‌به‌ن.

‎ئه‌مساڵ جیاواز له‌ ساڵی رابردوو دوای ئه‌وه‌ی پاره‌ی دیاریكراو له‌ هاووڵاتییان وه‌رگیرا، بڕه‌ نه‌وتی سپی گه‌یشته‌ ده‌ستی بریكاره‌كانی خۆراك و به‌سه‌ر هاووڵاتییان دابه‌شكرا، به‌پێی زانیارییه‌كان دوای ناوچه‌ سنووریه‌كان، پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی ناوه‌ندی شاره‌كان ده‌گرێته‌وه‌.

‎به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی سووته‌مه‌نی له‌به‌رانبه‌ر دابه‌شكردنی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی سپی، بڕی 53 هه‌زار دینار له‌ هه‌ر خێزانێك  وەردەگیرێت .





ئەم هەواڵە 8254جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad