ZNA – هەولێر
خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی، نەوا زوغبی، بڕیارە کۆنسێرتێکی گۆرانی لە یەکێک لە هوتێلەکانی ئەمریکا سازبکات.
ئەو گۆرانیبێژە لە 17 نۆڤێمبەری ئەمساڵ کۆنسێرتەکەی لە هوتێل پاریس سازدەکات کە جێگەی سێ هەزار و 500 کەسی تێدا دەبێتەوە.
هەر لە ئێستاوە پێشوازی لە سازکردنی کۆسنێرتەکە کراوە و بلیتێکی زۆر فرۆشراوە.
زوغبی لە چەند رۆژی داهاتوو بۆ کارێکی هونەری سەردانی کوێت دەکات، دواتریش دەگەڕێتەوە لوبنان و بەرەو ئەمریکا دەچێت.
ئەم هەواڵە 10243جار خوێندراوەتەوە |