English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌نده‌نوسیا... قوربانیانی بومەلەرزە و سونامییه‌كه‌ گه‌یشته‌ زیاتر له‌ هه‌زار و 600 کەس
2018-10-06 [02:45 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

تیمەکانی لێکۆڵینەوە لە ئه‌نده‌نوسیا لە نێو شاری کاول بووی پالوو لە شەمەدا تەرمی زیاتریان دۆزیەوە.، وەزیری بالای ئاسایشی وڵات، ویرانتۆ، گوتی گەڕەکەکانی بالارۆا و پێتۆبۆ لە شاری پالوو وەک گۆڕستانی بە کۆمەڵ چاوی لێدەکەن.

ئاژانسی کارەساتی ئه‌نده‌نوسیا گوتی ژمارەی ئەو کەسانەی بە بۆمەلەرز و سونامی گیانیان لە دەستداوە دەگاتە هه‌زار و 649  کەس لە دەمێکدا لانی کەم ٢٦٥ کەس بێسەروشوێنن و ڕەنگە ژمارەکان لە ئەوەش زیاتر بن. ولاتانی زیاتر یارمەتییان نارد و کارمەندانی مرۆڤایەتی بە نێو وڵات دا لە سەر هەوڵیان بەردەوامن.

وەزیری بالای ئاسایشی وڵات، ویرانتۆ، گوتی گەڕەکەکانی بالارۆا و پێتۆبۆ لە شاری پالوو وەک گۆڕستانی بە کۆمەڵ چاوی لێدەکەن، چونکە لە بەر ئەوەی خاکەکەیان نەرم بوە کاتی بومەلەرزەکە و سونامی ئەو گەڕەکانە چوونەتە نێو زەوەی.

وتیشی، بۆیە دۆزینەوەی تەرمەکان لە ئەو گەڕەکانەدا زۆر بە گرفتە، چونکە ئەو ناوچانە ڕۆچوونەتە نێو زەوی و ڕەنگە سەدان قوربانیان لە گەڵ خۆیان بۆ نێو زەوی بردبێت.

ئاناژه‌ی به‌وه‌كرد، کارێکی سه‌لامەت نییە کە ئامێره‌ قورسه‌كان لە ئەو شوێنە کاربکەن.

باسی له‌وه‌ش كرد، تەلەڤزیۆنەکانی خۆجێی سەبارەت بە ئەو بابەتە دەدوێن کە حکومەت لە گەڵ کاربەدەستانی خۆجێی و ئاینی و هەروەها بنەماڵەی قوربانیان قسە بکەن کە ڕەنگە گەڕان و دۆزینەوە بە دوای تەرمەکان دا ڕابگرن و ئەو شوێنانەی کە بوومەلەرزەی لێهاتوون بیانکەن بە گۆڕستانی بە کۆمەڵ.

 

voa





ئەم هەواڵە 766جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad