English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھونەری سیاسەت لە ناو بەرداشی ستراتژی زلھێزان لە دووای سەرۆک کۆمارەکەی ( ٢ ی ئۆکتۆبەر )
2018-10-07 [05:44 AM]

شــــەمــــاڵ بـــۆکـــانــی


 

عێراق بە گشتی و باشووری کوردستان بە تایبەتی لە دووای ھاتنی ئەمریکا وجەنگی کوێت بۆتە خاڵی یەکلاکەرەوەی ھێزی تەک جەمسەری، واتە باڵا دەستی لەم ناوچەدا نەک ئەم ھێزە دەچەسپێنێت وەکو زلھێز،  بەڵکو لە دابەشکردنی نوێی رۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا خاوەن موستەعمەرەیەکی نوێ دێتە ئاراوە بە ناوی ئەمریکا کە ئەم بەشە دەتوانێت ڕۆژھەڵاتی کوردستان بێت.

 

ئیتر ئەمریکا نایەوێت میوانی فڕەنسا بێت و شەڕی بە وەکالەتی ئەو وڵاتە لە گەڵ بەریتانیادا بکات، بۆیەش بەم تێڕوانینەوە کورد دەبێت لە ھوونەری سیاسەت بڕوانێت، کە بە کام ڕێکار لە کەوان و بەرداشی ئاشی گەمەزانانی سیاسەتدا ھەنگاو بنێت واتە ” سیاسەتوانانە "ھەنگاو بنێت نەک تەنیا سیاسیانە.

بەم کورتە تێبینیەوە لە چۆنیەتی سیاسەتوانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکیەتی نشتیمانی عێراق دەڕوانین و گیرۆدەبوونی  حزبە رۆژھەڵاتیەکانی کوردستانی ئێرانیش لە دوورە پەرێزێکدا شەن و کەو دەکەیین، چوونکە ھەموو جووڵەیەکی یەکیەتی نشتیمانی عێراق لە ماوەی ٤٠ ساڵدا ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر حزبەکانی ڕۆژھەڵاتی  بووەو یەک سیاسەت پەیڕەو دەکەن،  دیارە ئەم پێناسە (سەربەخۆخوازان ناگرێتەوە ) .

واتە بەرژەوەندی ھەردووک لا لە دژایەتی جەمسەری بەناو بورژوازی و ئیستیعماریدا  ، یان ھەمان دژە ئیمپریالیستی کە ووشەیەکی بەناوبانگ و پیناسەی چەپەکانی ساڵی ١٩٧٨ ی ئێران بوو، ئەوان باوەڕیان بە مانەوەی یەکپارچەیی ئەم وڵاتانە ھەیە کە کوردستانیان بە سەردا دابەش کراوەو باوەریان بە دیموکراتیزەکردنی گەلان ھەیە کە ھەمان پەیڕەوو پرۆگرام و دارێژەی ئیستای سیاسەتی ( پەکەکەیە ).

ھەر لەم دەلاقەشەوە دەمانبینی کە چۆن یەکیەتی نشتیمانی عێراق ھاوتەریبی سیاسەتی پەکەکەولقو پۆپەکانی بوو لە ناو تورکیاد اوئێستاش بەردەوامە.

دیارە حزبەکانی رۆژھەڵاتیش بە ھەمان پێناسەوە لە پەکەکە دەڕوانن،  بە ڵام ناکۆکیان ئەوەیە پێیان وایە نابێت لە بەشەجیاوازەکانی یەکترداوەک باشوور و باکوور و ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوادا، دەست تێوەردان بکرێت.

 بەڵام یەکیەتی کێشەی لەم بارەوە نییەو پەکەکە بە ئاشکرا لە ناو سلێمانیدا وەک ئیتڵاعاتی ئێران سیاسەتی خۆی دەگێڕێت، ھەر بۆیەش بە پێچەوانەی زۆرێک لە وانەی پێیان وایە لە دووای بە سەرۆک کۆماربوونی "دوکتور بەرھەم ساڵح " حزبەکانی رۆژھەڵاتی داھاتوویەکی مەترسیداریان دەبێت، من وا بیر ناکەمەوە،  چوونکە  ئەو کاتەی بەرھەم ساڵح  پێش ئاراستەی بۆ  پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق،  حزبەکانی رۆژھەڵاتی کوردستانی لە ڕاگەیاندنەکانی ئێرانەوە بە تیرۆریست پێناسە کرد، جۆرێک ڕەواییدان بوو بە  مووشەک بارانی قەڵای ( حدک ) لە کۆیەو،  وەگەرخستنی مادە دەستوری عێراق بۆ دەرکردنی نەیارانی کۆماری ئیسلامی لە عێراق کە لە داھاتوودا سیاسەتێکی دووجەمسەری بۆ یەکیەتی و حزبەرۆژھەڵاتیەکان دێنێتە ئاراوە .

بەڵام ئێستا خوێنەر دەکەوێتە پرسیارەوە ئەی چۆن بیر دەکەیەوە، ووشەکانی بە تیرۆریزم ناساندن و مووشەک باران کاریگەری نەرێنی لە بوواری دەروونناسیەوە دەکاتە سەر حزبەکان، بۆیەش بە پێی سیاسەتی دارێژراوی ئێران بۆ رێگری کردن لە دزەی ھێزەکانی رۆژھەڵات و بەگشتی لەباربردنی ھێزی سەربەخۆخوازی ، لەلایەن یەکیەتی و بەرھەم ساڵحەوە پێشنیارێکیان  پێدەکرێت، دەڵێـن بۆ  ئەوەی سەرلەنوێ نەکەونە بەر ڕەھێڵەی مووشەکی ئێران  و یاسای کردنەدەرەوەی حزبەکانی نەیاری ئێران لە پەرلەمانی عێراق کارا نەکرێتەوە دەبێت، دەست لە چالاکی سیاسی و سەربازی لە ناو ئێراندا ھەڵبگرن.

ئەوەش واتە  ھەمان سیاسەتێک کە لە رێگەی یەکیەتی نشتیمانی عێراقەوە زیاتر لە ٣٠ ساڵە بەرۆکی تاکی ئازادیخوازانی رۆژھەڵاتی کوردستانی گرتووە، بەڵام نابێت لە بیری کەیین سەرکردەکانیش وەک بەشی ستراتژی ئایدۆلۆژیایی ھاوتەریبی چەپ قەبوڵیانە.

 لە لایەکی تریشەوە بە قەرەبووی ھەندێک بوواری ئابووری حزبەکانی رۆژھەڵاتی، یەکیەتی نشتیمانی جیا لەوەی  پیناسەیەکی دڵسۆزانە ئاراستەی خەلکی رۆژھەڵاتی کوردستان دەکات کە ئێمەیین حزبەکانتان دەپاریزین،  کۆماری ئیسلامیش لە ناوخۆدا بیرۆکەی سەربەخۆخوازی کۆمەڵانی خەڵکی رۆژھەڵاتی کوردستان کە بۆ پشتیوانی لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان دەریان بڕی، بە سیاسەتی نەرمەبڕی ڕاگەیاندن و موزیک،  بەرەوکاڵ بوونەوە دەبات،  وەک چۆن چەندین ساڵە لە رێگەی تیڤیەکانی باشوورەوە کاری بۆ دەکرێت و موزیکی قۆناغی شۆڕشگێڕی کورد بەرەوە داڕمان چووە .

ئێستا خوێنەران پێناسەکی بنەمایی حزبەکانی رۆژھەڵاتی و یەکیەتی نشتیمانی عێراق و پەکەکەیان وەک ھێزێکی چەپ و دژە ئیستیعماری بۆ پێناسە کراوە، بۆیە لەم رووانگەوە دەچینە ناو ئاخنی ستراتژی زلھیزان لە رۆژھەڵاتی ناوەراستدا لە دوو جەمسەری ( فڕەنسا + ئەمریکا + ئاڵمانیا + ئیسرائیل  و ھاوپەیمانی عەرەبی بە سەرکردایەتی سعوودیا ) و جەمسەری دووھەم، بەریتانیا و ئیران و حزبوڵڵا و سووریا و شیعەکانی یەمەن لە ململانێکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا.

 دیارە ڕووسیا جەمسەرێکی دیاریکراوی لەم بازنەدا نییە، ھەرچەند چەپ  بە گشتی وەک  توودە ( شیوعی ) لە ھەناوی ٥٠ تا ساڵەکانی ٦٠ ی ڕووسیاوە  ئاوقای رۆژھەڵاتی ناوەراست کراوون بەڵام لە بەر ھەندێک بەرژەوەندی نھێنی نێوان ڕووسیا و ئەمریکا،، ڕووسیا ڕۆڵی باندۆڵی ناگێڕێت، بۆیەش لە پێناسەی دووجەمسەریدا ڕووسیا ناوەندێکی تەماوییە.

 

ئێستا بە گشتی دەبێت بڵێین دوو باڵی کورد لە نێوانی دوو بەرداشی دووجەمسەریدایە، یەکیان وەک بەرەی ئەمریکا بۆ دابەشبوونەوەی ڕۆژھەڵاتی ناوەراست و ئەویتریش بەرەی" ئایدۆلۆژی شیعیزم" و برایەتی گەلان بە سەرکردایەتی بەریتانیا.

ئێستا  دوو بەرەی کوردیش لەنا و ئەم دوو جەمسەرەدا دابەش بووە،  بەرەی ھێزی نەتەوەیی وەک پارتی دیموکراتی کوردستان و تاکەکانی سەربەخۆخوازی  و ھێزی نەتەوەیی رۆژھەڵات لە بەرەی ئەمریکا دایەو یەکیەتی و پەکەکە و دیموکراتەکان و کۆمەڵەکانی رۆژھەڵات لە بەرەی مانەوەی سنوورەدەستکردەکان و بەریتانیادان.                                                                        

ئیتر بەرچاوڕوونی تا ئێرە پێمان دەڵێت تێگەیشتن و ھوونەری بەرێوەبردنی سیاسەت  دەبێت پێوەری ھەڵبژاردنی ھاوپەیمانیمان بۆ کام لایەن بێت، چوونکە بەرێوە بردنی سیاسەتی سەربەخۆ لەم بازنەدا کە گەمەی زلھێزانە بۆ کورد مانای نییە و دەبێت داھاتووی گەلەکەی بپارێزێت، ئەم پاراستنەش تەنیا بە ستراتژی سەربەخۆخووازی دەستەبەر دەبێت.

 دەبێت ئاگادار بین، شکاندنی سنوورەکانی موستەعمەرەیی ھەردووک باڵی زلھێز لە باشووری کوردستاندا خۆی دەبینێتەوە، بۆیە وەک دیار دەکەوێت پارتی دیموکراتی کوردستان و ھێزەکانی نەتەوەیی رۆژھەڵات،  سیاسەتێکی جێگەی متمانەتریان وەک ھونەری سیاسەت بە کار ھێناوە، چوونکە دووجەمسەرەکە دەبینین ئەمریکا و ھاوپەیمانان ھێزێکی لەبن نەھاتووی  تۆکمەی سەربازی و سیاسی جیھانن، بە ئیستاشەوە ھەر ئەم ھێزە وا خەریکە یەکیەتی ئەورووپا بەرەوە ھەڵوەشانەوە دەبات  و چوونەدەرەوەی  بەریتانیاش لە یەکیەتی ئەرووپا و سەربەخۆخوازی کەتەلۆنەیەکایش لە چووارچێوەی ئەم پلانانە دایە کە ئەمریکا ڕابەرایەتی دەکات،  ئاڵمانیا و فڕەنساش ڕۆڵی سەرەکی دەبینن کە ھاوپەیمانی ئەمریکان و خووازیاری بەرێوەبەری ستراتژی دووای ( سایکس پیکۆن ) بۆ دابەشبوونەوەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست.

واتە ڕوون بۆوە پارتی دیموکراتی کوردستان کە ئالا ھەڵگری سەربەخۆیی کوردستانە و تەنانەت حزبەکانی ڕەقیبی خۆی بە نازانستیانە ئەم پیناسەیان کردە تاپۆی پارتی، گەرانەوەی بۆ بەغدا لە داوی ریفراندۆمی سەربەخۆیی و داواکردنی  پۆستی سەرۆک کۆماری لە ڕووانگەی پاڵپشتی دەنگەکانی ھەلبژاردنەوە،  پلانێکی دارێژراو بوو بۆ دووبارە پێناسەکردنەوەی عێراقچێتی یەکیەتی نشتیمانی کوردستان لە بەر دیدی ھاوپەیمانانی دژە تیرۆریزم کە چۆن ئێرانی تیرۆریست و حەشدی شەعبی ژێر ڕکێفی ئێران پاڵپستی کەسێک دەکەن بۆ سەرۆک کۆماری و تەنانەت تەوافوقاتی سیاسی عێراقیشی بۆ پێشێل دکەن.

واتە پابەند نەبوونی دەسەڵاتدارانی سیاسی بەغدا ھەمیسان بە دەستوری دارێژراوی عێراق کە زۆرتر لە سەر سیستمی تەوافوقی دامەزراوە نەک دیموکراسی بە واتای زۆرینەو کەمینە، ھەرچەند لە بنەڕەتدا پێناسەی دیموکراسی بە زۆرینەو کەمینە ھەڵەیەکی دارێژەی سیاسیە.

پارتی دیموکراتی کوردستان بەم سیاسەتە یەکیەتی و ھاوپەیمانەکانی خستە بەرەی ترۆریستی سەر بە ئێرانەوە کە ناڕاستەوخۆش دەریان خست لە دژی ئەمریکا پیلان دەگێڕن و ھاوئاھەنگی حەشدی شەعبین و لە ھەر ئەگەرێکدا وەک شەڕەکەی پردێ و سحێلا ئەوانیش ئامادەن لە دژی سەربەخۆ خوازان و ھاوپەیمانەکانی ئەمریکا بێنە سەنگەرێکەوە.

ئەوەی جێگەی دڵنیاییشە وەک چۆن دوکتور بەرھەم ساڵح بە سیاسەتی ئێران ھاتەوە ناو یەکیەتی ھەر بەم جۆرەش گوێڕایەڵی ئێران دەبێت و بە نھێنی لە دژی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەوەستێتەوە،  ئەم کارەش مەترسیەکی ھەرە زۆر دەخاتە سەر ناوچەی سلێمانی و لەوانەیە لە شەڕی دژی تیرۆریزمدا بەداخەوە سلێمانی بەرەو ئاقاری کاولکاری بەرێت، چوونکە پیلانی پەلکێشی ئێران بۆ سلێمانی بۆ ئەوەیە لەوێدا جەنگ لە گەڵ ئەمریکا بکات.

بەگشتی  پارتی لە بەشی سیاسەتی کاتیشدا کاتێک دوکتور فواد حسێنی دەست نیشان کرد بۆ سەرۆک کۆماری عێراق، دڵی کوردانی  فەیلی و برا کوردە شیعەکانیشی بەلای خۆدا ڕاکێشا، لە کاتێکدا یەکیەتی نشتیمانی عێراق تەنیا بۆ دوور بوون لە سیاسەتی بەرێوەبردنی دوکتور بەرھەم ساڵح لە ناوخۆی کوردستاندا ئەویان بە منەتەوە کردە سەرۆک کۆمار بۆئەوەی کوڕەکانی مام جەلالی رەحمەتی ببنە ھەمە کارەی یەکیەتی و نەیارانی خاوەن مێژووی یەکیەتی بە شتی لاوەکیەوە خەریک کەن ، واتە بۆ دوو ئامانجی کاتی سیاسەتێکی دۆراوو مەترسیدار پەیڕەو دەکەن کە پریشکی ئەم ئاگرە حزبەکانی رۆژھەڵاتیش دەگرێتەوە.

ئێستا پارتی بە تێک شکانی یاسای تەوافوقی لە بەغدا گرینگترین کارتی تاک ڕەوی خۆی بە شێوەی یاسایی لە بەشی پەرلەمانی کوردستاندا  بە دەستەوەیە و پیلانی  دوواخستنی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیشی لەبەر چاو بوو بۆیە زەرەدی کاتی بۆ دا تاکوو داھاتووی مسۆگەر بکات.

 

ھەربەم پیوەرانەش پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا سەرکەوتوو بوو، دەنا نێچیرڤان بارزانی کاندیدی پۆستی سەرۆکایەتی کردبا ھیچ حزب و لایەنێک نەیدەتوانی ڕەتی کاتەوە، چوونکە بە پێی بەڵگە ئەوانەی ئیستا لە ھەرەمی دەسەڵاتن ھیچیان بە پێی ئیستیحقاقی کورسی پەرلەمانی نەبوونە دەسەڵاتدار، بۆ وێنە 

عادڵ عەبدولمەھدی بێ ئەوەی ھیچ کورسیەکی ھەبێت لە پەرلەمان بۆتە سەرۆک وەزیران.

بەرھەم ساڵح خاوەنی دوو کورسی پەرلەمان  بووە بۆتە سەرۆک کۆمار.

محەممەد حەلبووسی خاوەنی ٥ کورسی پەرلەمان بووەو بۆتە سەرۆکی پەرلەمان.

بە گشتی شەقامی کوردی و حزبەکان  لە ئیستادا بە ھەموو پێوەرەکان دەبێت سیاسەتوانی خۆیان لە دووجەمسەریدا بە ھوونەری سیاسەت  یەکلا کەنەوە، یان بەرەی  "دژی تیرۆریزم "، یان بەرەی ئێرانی تیرۆریزم.





ئەم هەواڵە 2722جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad