English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فه‌تح بۆ‌عادل عه‌بدولمه‌هدی، ھەڵەی حكوومەتەكانی پێشوو دووبارە نەكه‌یه‌وه‌
2018-10-07 [06:01 AM]

ZNA – هه‌ولێر


ھاوپەیمانی فەتح ئامۆژگاری عادل عەبدولمەھدی راسپێردراو بۆ پێكھێنانی حكوومەت دەكات و داوای لێده‌كات ھەڵەكانی پێشوو دووبارە نەكاتەوە.

حەسەن شاكر عۆدە، پەرلەمانتاری ھاوپەیمانی فەتح  داوای لە عادل عەبدولمەھدی راسپێردراو بۆ پێكھێنانی حكوومەت كرد، ھەڵەی حكوومەتەكانی پێشوو دووبارە نەكاتەوە و نەكەوێتە ژێر كاریگەری وڵاتانەوە بە تایبەت ئەمریكا.

پێشتر موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر شەش خاڵی بۆ عادل عه‌بدولمه‌هدی راسپێردراوی عێراق ده‌ستنیشان كردووه‌ كه‌ وه‌ك خۆی باسی ده‌كات "ده‌بێ ره‌چاویان بكات".

لە یەکێك لە خاڵەکانیدا سەدر داوای لە عادل عەبدولمەهدی كردووه‌، پۆستی وەزارەتەکانی ناوخۆ و بەرگری و هەموو پۆستە ئەمنیە هەستیارەکانی دیکە لەژێر دەستی خۆیدا بهێڵێتەوە، بە پێویستیشی داناوە سوپای عێراق و پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان تەنیا دڵسۆزی بۆ وڵات هەبێت.

عادل عه‌بدولمه‌هدی، رۆژی 2/9/2018 وەك سەرۆك وەزیران بۆ پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق راسپێردرا.

 





ئەم هەواڵە 6004جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad