English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پیاوان زیاتر پێویستییان به‌ زه‌یتى زه‌یتونه‌
2018-10-07 [12:00 AM]

هەولێر ــ ZNA



زۆرێك له‌پیاوان به‌هۆى توش بوونیان به‌ نه‌خۆشى شه‌كره‌ و په‌ستانى خوێنه‌وه‌ (زه‌خت) توشى لاوازى سێكسى ده‌بن و ئاره‌زوویان بۆ جووت بوون كه‌م ده‌بێته‌وه‌.
له‌نوێترین توێژینه‌وه‌دا كه‌ له‌ یه‌كێك له‌ زانكۆ جیهانییه‌كان ئه‌نجامدراوه‌ باس له‌ خواردنى زه‌یتى زه‌یتون ده‌كات بۆ پیاوان كه‌ چه‌ند كاریگه‌ر و به‌سووده‌ .

ڕه‌نگه‌ ڕۆژانه‌ زۆر ده‌رمانى گیایى و داو ده‌رمان به‌كاربهێنن بۆ به‌هێز بونى ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ ، به‌ڵام ده‌ركه‌وتووه‌ زه‌یتى زه‌یتون باشترین چاره‌سه‌ره‌ بۆ ئه‌م گرفت و لاوازییه‌ ، چونكه‌ پێكهاته‌كانى زه‌یتى زه‌یتون زۆر به‌سووده‌ بۆ ته‌ندروستى به‌تایبه‌تى ده‌ست به‌سه‌ر كۆلیسترۆڵى خوێندا ده‌گرێت ، به‌مه‌ش ڕێگرى ده‌كات له‌به‌رزبوونه‌وه‌ى په‌ستانى خوێن ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یارمه‌تى ئه‌ندامى نێرینه‌ى پیاوان ده‌دات ، تاوه‌كو هێز و ئاره‌زووى بۆ بگه‌ڕێته‌وه‌ .

هه‌ربۆیه‌ پزیشكان ئامۆژگارى ده‌ده‌ن به‌ تایبه‌تى پیاوان ، هه‌وڵ بده‌ن ڕۆژانه‌ به‌ زه‌ڵاته‌وه‌ زه‌یتى زه‌یتون بخۆن یان له‌ژه‌مه‌ خۆراكییه‌كانیاندا به‌كارى بهێنن ، یان ده‌توانن بۆ ژه‌مى سووره‌كراو زه‌یتى زه‌یتون به‌كاربهێنن ، چونكه‌ چه‌ند زۆر بخۆیت هیچ زیانت پێ ناگه‌یه‌نێت و چه‌وورى له‌له‌شدا كه‌ڵه‌كه‌ ناكات .





ئەم هەواڵە 742جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad